خەبات مێدیا: هەورامان ناوچەێیکی مێژووییە کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای کرماشان، مەریوان، سنە، پاوە، جوانڕۆ، نۆدشە، نەوسود، سەوڵاوا و کامیاراندایە .
هەورامان ناوچەێیکی مێژووییە کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای کرماشان، مەریوان، سنە، پاوە، جوانڕۆ، نۆدشە، نەوسود، سەوڵاوا و کامیاراندایە .
هەروەها شاری هەورامانی تەخت، 76گوند لەخۆ دەگرێت کە تاکو ئێستا 13گوندی لەڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمارکراون و 22گوندی دیکەش، بۆ ئەم بابەتە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ.
تۆمارکردنی هەورامان دەبێتە هۆی ئەوەی سەرەنجی هەموو جیهان بۆ ئەم ناوچەیە ڕابکێشێ.
هەورامان بەهۆی تایبەتمەندیە جیاوازەکانی چ لە بواری کلتوری وسروشتی و بەرهەمەکانی، ناوچەێیکی جیاوازە.
شایی پیرشاڵیار و میراتی سروشتی وەکوو کانی بل و باخێکی 700ساڵان لە جیاوازیە هەرە گرنگەکانی هەورامانە.
مێژوویی کۆنی ئەم ناوچەیە سەرەنجی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ خۆی ڕاکشاوە و یەکێکە لەو ناوچانە کە ئاسەواری بە شێوەی سروشتی ماوەتەوە.
تۆمارکردنی جیهانی و بەرزبونەوەی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران، دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابوری ئەم ناوچەیە.
دەستەواژەی هەورامان لە دوبەش (هەورا بەواتای ئەهورا و مان بەواتای ماڵ یان پێگەو نیشتمان و لە ڕاستیدا بەمانای نیشتمانی ئەهورا و جێگای ئەهورامەزدایە).
حەشیمەتی ئەم ناوچەیە 300هەزار کەس لەقەڵەم دراوە.
بەشێک لە هەورامان لە کوردستانی باشور و شاری هەڵەبجەیە.