بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی ئیزیدیەکان لە کوردستان و لە جیهان سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و...
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی ئیزیدیەکان لە کوردستان و لە جیهان سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرجەم ئێزیدیان لە کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان ڕادەگەێنم.کۆچی دوایی بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی و مەعنەوی ئیزیدیان خەسارەتێکی گەورەیە، بە تایبەت کە ئێزێدیان لە چەند ساڵی ڕابردودا بە بەردەوامی لە گەڵ ستەم و بێعەداڵەتی داعش و تاقمە توندئاژۆکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە عێراقدا ڕوبەروو بوون و لە ئێستاشدا لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ژێر هەڕەشەدان و ژیان و داهاتوویان لە مەترسیدایە، هەروەها بۆ ئیزدیانی کورد و بە گشتی بۆ جەماوەری کورد لە هەرێمی کوردستان زیانێکی قەرەبوو نەکراوەیە.
هومێدوارم هاوباوەڕانی ئێزیدی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونەکانی بابەشێخ ،وە بە دیاری کردنی جێدار، لە زیانەکانی کۆچی دوایی بەڕێزیان کەم بکەنەوە.
لەگەڵ پرسەو سەرەخۆشی دووبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
2020-10-01