یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات و تێکۆشانی سەردەمیانە

سازمانی خەبات و تێکۆشانی سەردەمیانە

لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی لە ماوەی نزیک بە پێنج دەیەی ڕابردوو،جوڵانەوەو خەباتی کورد گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوەو

 




 

شۆڕش حاجی




 

لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی لە ماوەی نزیک بە پێنج دەیەی ڕابردوو،جوڵانەوەو خەباتی کورد گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوەو لە مێتۆدی و شێوەی بە تەنیا خەباتی چەکداری، بۆ شێوەی خەباتی هەمە چەشنەو فرە ڕەهەندی،وەک: سیاسی، تەشکیلاتی( ڕێکخستن) و ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە، لە هەموو بەرچاوتر هەمەچەشنی بوون و بەشداری تێکڕایی ئەندامان لە بڕیاڕات و پەسەندکرانی پەیڕەوی ناوخۆیی و تەنانەت شێوەی بەڕێوەبەریی و ئیدارە کردنی تێکڕای جەمسەرەکانی تەشکیلاتدا، ئەگەر بە تەواوی لە بەرچاو نەگیرابێ‌ بەڵام بە لایەنی زۆر لە بەر چاو گیراوەو گرینگی پێدراوەو کاری پێکراوە. هەر چەند من لە ڕۆژانی سەرەتای دەست بە کار بوون و سەرهەڵدانی سازمانی خەبات، ئەندام و یا چالاکی ڕیزەکانی نەبووم، بەڵام زیاتر لە بیست ساڵە وەک ئەندام و پێشمەرگەو کادری سازمانی خەبات لە ڕیزی سازمانی خەباتدا کار دەکەم و تێدەکۆشم و ئەوەی لە ماوەی ئەو بیست ساڵەدا بۆ من جێگەی سەرنج بوو، لە بەر چاو گرتنی ڕۆحی یەکتر قەبوڵ کردن و کاری تێکڕایی و گرینگیدان بە ئەرک و کاری یەکترو لە هەمووی گرینگتر نەبونی دیاردەی دەستە بەندی و ناوچەگەرایی ودۆستایەتی خزم خزمێنە لە کاری سازمانیدا. دیاردەی پۆزۆتیفی یەکتر قەبوڵکردن و عەمەلگرایی و لە بەرچاو گرتنی بنەماکانی دیموکڕاسی، سەرچاوە گرتوو لە بەرنامەو مێتودی پێشکەوتنانەی رەهبەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە. ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە ڕادەێک لە خۆبوردوانەو بە دوور لە ئیحساسی خۆسەپێنی هەڵسوڕاون وکاریان کردوەو، لە حاست پێشمەرگەو ئەندامانی سازمان بە گیانی مەسئولیتی ئەخلاقی جوڵاونەوە، کە هاوکات لە گەڵ بوونی خەت و بەرنامەو مێژووی پڕشنگداری سازمان،ئەو ئەخلاق و هەڵۆێستی بەرپرسانەی ڕێبەری سازمان دیاردەو جیاوازێەکی دیکەی بە کەڵکو پۆزۆتیون و لە جێگەی خۆیدایە بە گرینگی و بە خاڵی بنەڕەتی لە ڕەوتی کاری تەشکیلاتی لە سازمانی خەبات سەیر بکرێن. ئێستا کە سازمانی خەبات پێ‌ ناوەتە چل و یەکەمین ساڵی دامەزرانی و هەروەها بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوو کۆنگرەی حەوت ببەستێ‌، لە سەر تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەباتە تا بە تێکۆشانی زیاتر و بە بڕیاری پەسندو لێبڕاوانە لە گەشەسەندنی زیاتری سازمان و میکانیزمەکانی تەشکیلاتی دیموکراتیک و نەتەوەیی جێ‌ پەنجەیان دیار بێ‌. داهاتوو بۆ گەلی بەش مەینەتی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران بە دوای ڕوخانی حکومەتی ئاخوندی و دامەزرانی خکومەتی دیموکڕاتیک گەشاوە دەبێ‌ وسازمانی خەبات هەر وەک چۆن لە ماوەی شۆرشی حەقخوازانە بە دڵسۆزی تێکۆشانی بەردەوام کردوە لە داهاتوشدا بۆ بە دامەزراوە کردنی دەسەڵاتی بەرێوەبەری کوردستان و دامەزراوی لە کوردستان بەردەوام دەبێ‌ لە کارو فەعالیەت.

4 ساڵ و 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات و تێکۆشانی سەردەمیانە

سازمانی خەبات و تێکۆشانی سەردەمیانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران