مۆرگان ئۆرتگاس، وتەبێژێ دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە ۱µی ڕەزبەر، نیگەرانی خۆی بۆ بارودۆخی خراپی ئێران دەربڕی
مۆرگان ئۆرتگاس، وتەبێژێ دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە ۱µی ڕەزبەر، نیگەرانی خۆی بۆ بارودۆخی خراپی ئێران دەربڕی و وتی: بە هۆی خراپ بوونی بارودۆخی کۆڕۆنا لە ئێران، جارێکی دیکە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتی دانی ئێران ڕاگەیاند. ئۆرتگاس" لەلایەن وەزیری دۆخی دەرەوەی ئەمریکا بۆ یارمەتی دانی خەڵکی ئێران راسپێردرا، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمەی وەک کایەیەکی سیاسی ئامریکا لەقەڵەم دا. کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران ڕێژەی توشبووانیان بە کۆڕۆنا ۴·۹ هەزار و ٨۲µ کەس راگەیاند، بەڵام لە راستیدا ڕێژەی توشبووان و قوربانیان زۆر زیاترە لەوەی کە باس دەکرێت. ناوبراو، لە درێژەی باسەکەی دا لە توییتری خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان لەگەڵ داواکاری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی ویلایەتە یەکگرتووەکان، داوایان لە کاربەدەستانی ئێران کردووە بێ چاوەڕوانی هەموو بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکان، کە هیچ مەرجێکی تەندروستیان تێدانیە و پاک و خاوێنی ڕەچاو ناکرێ، دەبێت ئازاد بکرێن.