یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 29ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 29ی گەلاوێژی 1394

 لەمەریوان مانۆڕی نیزامی ئاگرکەوتنی داربەڕووەکانی لێکەوتەوە
 مانۆڕی نیزامی ئەرتەش لەمەریوان، ئاگرکەوتنەوەی لە داربەڕووەکانی زەنجیرە چیای زاگرۆسی لەکوردستان بەدوای خوێدا هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ، لەئەنجامی بەرێوەچوونی مانۆڕی نیزامیی تیپی ٣٢٨ هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەشاری مەریوان دارستانەکانی "کانی‌قوڵجان" هەڵکەوتوو لە ١٥کیلومێتری باکووری رۆژئاوای ئەو شارە لە ئاگردا سووتان. دەوترێ، بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە چەندین هێکتار لە داربەڕووەکانی ئەو ناوچەیە لەناو چوون. لەماوەی چەندساڵی رابردوودا ئەو ناوچەیە بە بەردەوامیی تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە. لەدرێژەی تەشەنەسەندنی ئاگرکەوتنەوەکان و خەمڵاندنی رێژە و خەساری بەرکەوتوو لە دارستانەکانی زاگرۆس، ئەندامانی ژینگەپارێزی شارەکانی، مەریوان، پاوە، سنە، ئیلام، سلاسی‌باوەجانی و جوانڕۆ و بەشێک لەچالاکانی ژینگە بۆ ئاڵوگۆڕی بیر و ڕاگۆڕێنەوە و چۆنیەتی پێشگیری لەو ئاگرکەوتنەوانە لەشاری مەریوان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە بردووە.

کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بەتەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەناوچەسنوورییەکانی مڕگەوەری سەبەر ورمێ بەدەستی هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئیران گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ کۆڵبەرێک بەناوی "باباخان ئەحمەدوەش" تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "کەچەڵە"ی سەر بە ورمێ بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لەناوچە سنوورییەکانی مڕگەوەر گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و بەمەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانی رووی لەناوچەسنوورییەکانی ئێران ــ تورکیە کردبوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کرد، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە رەوانەی پزیشکی دادوەریی ورمێ کراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ زیندانی ئەراک
سمکۆ خەلقەتی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانی ئەراک گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سمکۆ خەلقەتی زیندانی سیاسی کورد، کەماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە و لە ئێستادا پێنج ساڵ و نیو لەو ماوەیەی تێپەراندووە لە بەندی 7ی زیندانی ئەوینی تارانەوە بۆ زیندانی ئەراک گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سمکۆ خەلقەتی خەڵکی مەهاباد، خاوەنی مەدەرەکی مۆهەندسی متالۆژی لە زانکۆی سەنعەتی شەریف لە 28ی سەرماوەزی 1388 لە شاری ئەراک بە تۆمەتی کردەوە دژبە بەرژەوەندی نیزام لە رێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی یەسەردا سەپاوە.

مەرگی کرێکارێکی کورد بە هۆی رووداوی کار لە شاری سنە
بە هۆی نەبوونی پێداویستی ئیمەنی لە کاتی کارکردندا کرێکارێکی کورد لە شیرکەتی پترۆشیمی سنە گیانی لە دەست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کرێکارێکی کورد بە ناوی کاوە مەلەکی لە کاتی کارکردنیدا لە شیرکەتی پترۆشیمی سنە، بە هۆی نەبوونی کەل و پەلی ئیمەنی گیانی لە دەست دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم کرێکارە بە ئەمری وەستا کارەکەی دەرواتە ناوو لوولەێک کە پانتاییەکەی 1 مەتر و 20 سانت بووە و پێنج مەتریش درێژ بووە بۆ برینەوەی کە لە کاتی کارکردنیدا بە هۆی نەبوونی هەواوە بانگ دەکات کە خنکام بەڵام خاوەن کارەکە دەلێت دەبێت چاوەروانی گرووپی ئیمداد بین، کاتێکە ئەو گرووپە دین دەبینن دوو کەپسوولی ئۆکسیژن خالییە و ئەم لاوە کرێکارە گیانی لە دەست دەدات.

کوژرانی زیاتر لە 215 هەزار کەس لە سووریا
 له‌‌‌و کاته‌‌‌وە که‌‌‌ شه‌‌‌ڕی ناوخۆیی له‌‌‌ سووریا ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ تاکووئێستا 215 هه‌‌‌زار و 834 که‌‌‌س کوژراون که‌‌‌ 180 هه‌‌‌زار و 455 که‌‌‌س له‌‌‌وان خه‌‌‌ڵکی مەدەنی سووریان. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا له‌‌‌ ڕاپۆرتێکی خۆیدا باسی له‌‌‌ ئامار و ڕێژه‌‌‌ی شه‌‌‌ڕی ناوخۆیی سووریا له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ده‌‌‌ستپێکردنی ئه‌‌‌م شه‌‌‌ڕه‌‌‌ تاکوو ئێستا کرد و ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ مانگی مارسی 2011وە که‌‌‌ شه‌‌‌ڕی ناوخۆیی له‌‌‌ سووریا ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ تاکوو ئێستا 215 هه‌‌‌زار و 834 که‌‌‌س کوژراون. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌م ڕاپۆرته‌‌‌دا هاتووه‌‌‌: له‌‌‌ نێوان کوژراوه‌‌‌کانی شه‌‌‌ڕی ناوخۆیی سووریا 18 هه‌‌‌زار و 437 منداڵ و 18 هه‌‌‌زار و 627 ژن ده‌‌‌بینرێت. هەروەها 2 میلیۆن و 900 هه‌‌‌زار بینا له‌‌‌وانه‌‌‌ ماڵ، نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌، قوتابخانه‌‌‌، مزگه‌‌‌وت و دیکه‌‌‌ی بیناکان خه‌‌‌ساریان به‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ نێوانیاندا 920 هه‌‌‌زار بینا جێگای نیشته‌‌‌جێ بوون نه‌‌‌بووه‌‌‌ و به‌‌‌کار نه‌‌‌هێنراوه‌‌‌. له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌م بینا ڕووخاوانه‌‌‌دا 2 هه‌‌‌زار و 91 مزگه‌‌‌وت، 41 کڵێسه‌‌‌ و 327 نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. له‌‌‌م ڕاپۆرته‌‌‌دا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی تایبه‌‌‌تی ئاماژه‌‌‌ دراوه‌‌‌ به‌‌‌ پێکادانه‌‌‌کانی کوردستانی سووریا. به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی ئامار و ڕێژه‌‌‌ی ئاراسته‌‌‌کراو به‌‌‌هۆی پێکادانی نێوان چه‌‌‌کدارانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌ل (YPG) باڵی سه‌‌‌ربازی پارتی یه‌‌‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) تا ئێستا 8 هه‌‌‌زار و 450 که‌‌‌س کوژراون که‌‌‌ 237 که‌‌‌سیان خه‌‌‌ڵکی مەدەنی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ بوونه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌م ڕاپۆرته‌‌‌دا ئاماژه‌‌‌ دراوه‌‌‌: به‌‌‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌‌‌ شه‌‌‌ڕکه‌‌‌ره‌‌‌کانی هێزی هاوپه‌‌‌یمانان به‌‌‌ سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی ویلایه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا 233 هاووڵاتی سووریا گیانی خۆیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌.

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی جەنگی یەمەن نزیکەی 400 منداڵ کوژراون
لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی یەمەن نزیکەی 400 منداڵ کوژراون و 400 منداڵی دیکەش لەم شەڕەدا بەکارهێندراون.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،نەتەوە یەگرتووەکان لە بارەی شەری یەمەن راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە تاکو ئێستا 398 منداڵ کوژراون و 377 منداڵی دیکەش لەم شەڕەدا بەکارهاتوون، هاوکات راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن ئاژانسی بەشی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان یونسێف  بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، تەنیا لەم ماوەیەدا 1.3 ملیۆن منداڵ ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە و بەهۆی ئەم شەڕەوە .هەروەها یونسێف داوای هاوکاریی مرۆیی وەک  خواردن، دەرمان پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت نزیکەی 10 ملیۆن منداڵ، یاخود نیوەی منداڵانی ئەو وڵاتە پێوستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە"  

 واده‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت له‌‌‌ تورکیا دیاریکرا
کاندیدی‌ راسپێردراوی پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان له‌‌‌ تورکیا بۆ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌ت شکستیهێنا و سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا به‌‌‌هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ رۆژی‌ ئه‌‌‌نجامدانی‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت دیاریده‌‌‌که‌‌‌ن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌حمه‌‌‌د داود ئۆغ٠Žڵو سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی‌ کاربه‌‌‌ڕێکه‌‌‌ری‌ تورکیا و کاندیدی‌ ئاکپارتی‌ بۆ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌ت له‌‌‌ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌تی‌ هاوبه‌‌‌ش شکستیهێنا و ده‌‌‌ستله‌‌‌کارکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ خۆی‌ راگه‌‌‌یاند. ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا له‌‌‌ وته‌‌‌یه‌‌‌کدا له‌‌‌ کۆشکی‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی‌ کۆمار رایگه‌‌‌یاند به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌توانرا حکومه‌‌‌تی‌ هاوبه‌‌‌ش پێکبهێنرێت، بۆیه‌‌‌ وه‌‌‌کو سه‌‌‌رۆک کۆمار پێویسته‌‌‌ رێکاره‌‌‌ یاسایی و ده‌‌‌ستووورییه‌‌‌کان بگرمه‌‌‌به‌‌‌ر و به‌‌‌ره‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت هه‌‌‌نگاو بنێین. بە پێی زانیارییه‌‌‌کان کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ تورکیا ئاماده‌‌‌یی راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ 45 رۆژدا ئاماده‌‌‌کارییه‌‌‌کان بۆ ئه‌‌‌نجامدانی‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت ته‌‌‌واو بکات.  به‌‌‌و هۆیشه‌‌‌وه‌‌‌ رۆژی‌ 1ی‌ تشرینی‌ دووه‌‌‌می‌ ئه‌‌‌مساڵی‌ وه‌‌‌کو واده‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ تورکیا ده‌‌‌ستنیشانکردووه‌‌‌.


9 ساڵ و 3 مانگ و 3 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 29ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 29ی گەلاوێژی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران