... نمونەیەک لەو ئامارانە سەبارەت بە سازکردنی هەلی کارە. هەواڵدەری هێزی ترۆریستی قودس ناسراو بە تەنسیم 3ی پووشپەر نووسی: حەسەنی رۆحانی لەم دوایانەدا رایگەیاندوە کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا یەک ملوێن و سێ سەد و چل هەزار هەلی کار رەخسێندراوە، بەڵام راپۆرتی فەرمی ناوەندی ئاماری ئێران دەڵێ: لەو ماوەدا شەشسەد و پانزدە هەزارو سەد و حەوت کەس پیشەکانیان لە دەست داوە و سێسەد و بیست و سێ هەزار و چوارسەد و نۆ کەسیش بە ئاماری بێکارانی وەڵات زیاد بوون. ئێستا ئەو ئیدیعایەی حکومەت کە بۆ یەک ملوێن و سێسەد و چل هەزار کەس هەلی کار رەخساوە چ بنەمایەکی هەیە، دیار نیە.!
نمونەیەکی دیکە سەبارەت بە ئاماری بێکاریە کە کاربەدەستان ئاماری ساختەیان راگەیاندوە. عەبدولرەزا میسری ئەندامی مەجلیسی رژێم رۆژی 3ی پووشپەڕ لەو بارەوە گووتی: ئەو ئامارەی سەبارەت بە بێکاری بڵاو دەکرێتەوە لەگەڵ ئاماری دروستی بێکاری لە کۆمەڵگادا سەداسەد فەرقی هەیە. ژمارەی 11و 8 دەیەمی دەرسەد کە پێناسەی جیهانیە بۆ پیشەدار بوون، کە بەو پێ یە هەر کەس لە حەوتوودا یەک سەعات کار بکا بە پیشەدار حیساب دەکرێ، لە حاڵێکدا لە ئێراندا ئەگەر کەسێک لە حەوتوودا رۆژێک یان سەعاتێک کار بکا توانای دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆی نابێ. بەو پێ یە دەکرێ بڵەین ئەو ژمارە و ئامارەی لە ئێستادا بڵا, دەکرێتەوە نیوەی ئاماری دروستی بێکاری نیەو وەزع زۆر لەوە خراپترە کە رادەگەێندرێ.
سەیر ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتدارانەی رژێم دان بەوەدا دەنێن کە بەشێکی بەرچاوی ئەو ژمارەی بێکاریە هۆکەی دەگەرێتەوە بۆ 25 ملیارد دولار قاچاخەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێ. هەر لەو بارەوە دەلێن: ئەگەر کەل و پەلی قاچاخ نەهێندرێت و بەو ئەندازە کەل و پەل لە ناخۆدا دروست بکرێ بەلانی کەمەوە بەو 25 ملیارد دولارە هەلی کار بۆ زیاتر لە 2/5 کەس دەرەخسێندرێ. بۆیە بازاری قاچاخ بەربەستێکە بۆ سازنەبوونی هەلی کار.
راستیەکەی ئەوەیە کە قەیرانی بێکاری ئێخەی دەسەڵاتدارانی رژێمی گرتووەو مەترسیەکانی ئەو قەیرانە وایان لێ دەکا هەندێ جار ئیعتراف بە بەشێک لە ئامارە دروستەکان بکەن. بەڵام ئایا ئەو دیانپێدانانە چارەسەری قەیرانی بێکاری دەکەن؟ ئایا ئەوئیعترافانە دەستی سوپا لە قاچاخی کەل و پەل کورت دەکاتەوە؟ وەڵامەکە روونە کە نە هەلی کار دەرەخسێ وە نە سوپا واز لە کاری قاچاخ دێنێ! لەبەر ئەوەی بەبێ کاری قاچاخ ناتوانن ئەو گیرفانە بێبنانەیان پڕ بکەن و بودجەی کارە ترۆریستیەکان و دامەزراوە سەرکوتگەرەکانیان بۆ دابین ناکرێ. لە ئاکامدا ئەو ئیعترافانە دەبێتە هۆی ئەوەی تەقینەوەی کۆمەڵایەتی بەهێزتر بێ و رۆژ و کاتی ئەو تەقینەوەیە خێراتر بکات.