پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەێندراوی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و موسڵمانانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دا.

ڕاگەێندراوی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و موسڵمانانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دا.
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

ڕاگەێندراوی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و موسڵمانانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دا.

هاونیشتمانیانی کوردستان!

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام!

وەک ئاشکرایە ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی لە ماوەی ٤١ ساڵ دەسەڵاتی ستەمکارانەی بەرانبەر خەڵکی ئێران بە تێکڕاو خەڵکی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و موسڵمانانی مەزهەبی سوننە بە تایبەتی، قورسترین و بێ بەزییانەترین جینایەتی خوڵقاندوە و لە ماوەی دەسەڵاتیدا، دەیان مامۆستای ئایینی ترۆرو شەهید کردوه، هەروەها بە گرتن و ئازاردانی دەیان مامۆستای ئایینی سوننی مەزهەب و تەنانەت ئیعدامی چەندین پێش نۆێژی مەزهەبی شیعەش لە ئێراندا، کارنامه‌‌‌ی جینایه‌‌‌تکارانەی دارو ده‌‌‌سته‌‌‌ی ڕژیمی ئاخوندی ده‌‌‌رحه‌‌‌ق به‌‌‌ به‌‌‌خه‌‌‌ڵکی ئێران ده‌‌‌رده‌‌‌خا و و سیاسه‌‌‌تی چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌زهه‌‌‌ب و پیشێلکردنی به‌‌‌ها و مافه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌کان، له‌‌‌ ژێر ناوی ئیسلام دا، بۆ خه‌‌‌‌ڵک زیاتر ڕوون ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و‌ زانیاریانه‌‌‌ی کە لە لایەن دۆستان و هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە ناو خۆوه‌‌‌ بە ئێمە گەیشتوە، پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بە تێکڕا، دەستی داوەتە کردەوەی بەربڵاو دژ بە گەلی کوردو موسڵمانی سوننی. ماوه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ لە ڕێگەی ڕادیۆ و ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆن و هۆکانی دیکەی ڕاگەیاندنیانەوە، بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە دژی بنەماکانی ئیسلام و مەزهەبی سوننی پڕۆپاگەندەی ژهراوی و دژمنانە بڵاو دەکەنەوە. لە تازەترین هه‌‌‌وڵی نه‌‌‌زۆکیان دژی موسڵمانانی سوننه‌‌‌،  له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی تلویزیۆنی ڕژیم لە ژێر ناوی تلویزیۆنی کوردستان هێرشی کردۆتە سەر خولەفای ڕاشیده‌‌‌ین. به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌و بێ ڕێزیه‌‌‌وه‌‌‌، موسڵمانانی سوننی و خەڵکی کوردستان، لەو کردەوە دژی گەلی و جیاوازی دانانه‌‌‌ی دەسەڵاتی ئاخوندی، له‌‌‌نێوان مه‌‌‌زهه‌‌‌به‌‌‌کاندا، توڕەن وده‌‌‌نگی ناڕازی خۆیان دژ بەو سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ناڕه‌‌‌وایه‌‌‌ به‌‌‌رز کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. لە لاێکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ڕژیم فشارەکانیان بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی کوردستان پەرە پێداوەو لە تازەترین کردەوەیان مامۆستا مەلا ڕەسوڵ هەمزەپوور لە پیرانشار دەگرن و بۆ شۆێنێکی نادیاری دەگوازنەوە. لە بەرانبەر کردەوەکانی ڕژیم،  دژی گەلی و دژی ئیسلام و دژ بە خاوەن باوەڕانی سوننە و دژی نەتەوەی کورد، مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان، بڕیاریان داوه‌‌‌ که‌‌‌ ووتاری ڕۆژی هه‌‌‌ینیان تایبه‌‌‌ت بکه‌‌‌ن به‌‌‌م باسه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ سەرەڕای فشارەکانی ڕژیم و داوای ناوەندە ئەمنیەتیەکانی دەسەڵات، بۆ پاشگەزبونەوەیان. ئامانجی مامۆستایانی ئاینی له‌‌‌‌ ووتاردانی ڕۆژی هه‌‌‌ینی ڕوونکردنه‌‌‌وه‌‌‌‌ و ڕاستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ چه‌‌‌واشه‌‌‌کاریه‌‌‌کانی ڕژیمه‌‌‌و ، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ ئه‌‌‌و هێرشە هەمەلایەنەی دەسەڵاتی ئاخوندی بۆ سەر موسلمانانی سوننی و خەڵکی کوردستان مەحکوم بکەن.

بە پێویستی دەزانم  پشتیوانی لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان و دەست خۆشی لە هەڵۆێستی لێبڕاوانەیان بەرانبەر بە دەسەڵاتی مەزهەبی و دواکەوتوی ئاخوندی ڕابگەێنم و لە هەمانکاتدا، کردەوەی دژی گەلی دەسەڵاتی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران مەحکوم دەکەم و جەماوەری کوردستان و مامۆستایانی ئایینی و تێکڕای چین و تۆێژەکان و مەزهەب و دینە جیاجیاکان لە کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕژیمی ئاخوندی ناتوانێ بە دروستکردنی قەیران و جیاوازی دانان و هەوڵ بۆ دروست کردنی شەڕی مەزهەبی خۆی لە ڕوخان و لە ناوچوون ڕزگار بکات. سەرکەوی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و پتەوتربێ‌ هاوکاری و یەکڕیزی نێوان بیرو باوەڕو دین و مەزهەبەکان لە پێناو ژیانێکی ئارام و ئاشتی و ته‌‌‌بایی هاوبه‌‌‌ش وپاراستنی ئازادی و سەرفرازی و سەقامگیری لە کوردستان و ئێران دا.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

١٧ ی ڕەزبەری ١٣٩٩ ی کۆچی خۆری

٨ی ئۆکتۆبری ٢٠ ٢٠  زایینی


4 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و موسڵمانانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دا.

ڕاگەێندراوی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و موسڵمانانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دا.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران