لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی بەڕەنگاربونەوەی سزای سێدارە، کلی کرافت" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیگەرانی خۆی بۆ پێشێلکردنی بەئاشکرای مافی م
لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی بەڕەنگاربونەوەی سزای سێدارە، کلی کرافت" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیگەرانی خۆی بۆ پێشێلکردنی بەئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێران، دەربڕی.
نوێنەری ئەمریکا لە وتارێک دا لە کۆمیتەی سێهەمی گردبونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە تایبەتە بە (مافی مرۆڤ و کردەوەی مرۆڤ دۆستانە و دۆخی کۆمەڵایەتی) پێشێلکردنی بەردەوامی مافی سەرەکی و مرۆڤایەتی خەڵکی ئێران لەلایەن دەسەڵاتی ڕژیمی ئێرانەوە، مەحکووم کرد.
کلی کرافت" وتی: ئەمریکا لە پێشێلکردنی بە ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێران وەکوو سزای سێدارە پاش بەڕێوەبردنی دادگای نادادپەروەرانە و دان پێنانی زۆرەملێ لە ڕێگەی شکەنجە، بەجددی نیگەرانە.
هەروەها ناوبراو دەسەڵاتی ڕژیمی ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی کە بکوژانی 1500، خۆپیشاندەر لە مانگی خەزەڵوەر، بەدواداچوونیان بۆ ناکرێ و ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکوتی کەمینە ئایینیەکان لە ئێران، دەبێ ڕاگیرێ.