وهک ئاشکرایه رژیمی ئێران پێشهنگی حکومهت و دهسهلاته دیکتاتۆرهکانی جیهانه لهپیشێلکردنی مافەکانی تاک و کۆمەڵ لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا.دهسهلاتدارانی رژیمی سهرهرۆی ئێران، دوژمنی خهڵکی کوردستان و هۆی سهرهکی مهینهتی و ئازارهکانی گهلی کورد و تێکرای خهڵکی ئێرانن، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،وەک یهکێک له سازمان ولایەنێکی خاوەن بەرنامە و شۆرشگێر تێ دهکۆشی لە پێناو سەقامگیری ئازادی و دیموکراسی و ههروهها له سهنگهری پێشهوهی بهرهبرهکانی ئهو رژیمه دواکهوتوهدایهو، هەر لەسەرتای دروست بوونیەوە تا ئیستا بۆ ساتێکیش لەم خەبات و تێکۆشانە پیرۆز و بەردەوامە دانەبڕاوە و لەم پێناوەدا گەلێک رۆلەی بە نرخ فیداکاری پیشکەش بە بارەگای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە گشتی و کۆمەلانی ماف پێشێلکراوی کوردستان بە تایبەتی کردوە. بۆ بەردەوامی خەبات و درێژەدان بە رێبازی پیرۆزی شەهیدان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیویستی و هاوکاری دۆستان و دڵسۆزانی هەیە، پیویستی بە هاوکاری ماددی و مەعنەوی هەر کوردێکی خاوەن هەلوێست وخەمخۆری نەتەوە و نیشتمان هەیە تابتوانێ ئەرک و راسپاردەکانی راپەڕێنێ و لە کاروانی تێکۆشان و خەبات بەرەو لوتکە سەرفرازی و گەیشتن بە ئامانج دوانەکەوێ .
کومیسێۆنی ماڵی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،داوا لە سەر جەم کوردستانیانی دلسۆز بە گشتی و ئەندام و لایەنگرانی سازمان لە دەرەوە وناوەوەی کوردستان بەتایبەتی دەکات کە سەرەرای هاوکاری و پالپشتی سیاسی و مەعنەوەی،لە هاوکاری و یارمەتی ماددی بەسازمان کۆتایی نەکەن و هەرکام بە پیی تواناو بۆ لوان، هەستی نەتەوایەتی و دڵسۆزیتان بۆ نەتەوە و نیشتمان، بکەنە پێوانە. لەم بارەوە چاوەڕوانی زیاترمان لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لە ناوخۆی کوردستان و لە هەندەران دەکەین لە لەم بارەوە هەرچی زوتر و دەست بەکار بن . داوا لە تێکڕای کومیتەکانی سازمان لە وڵاتانی ئوروپایی دەکەین دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم راگەێندراوە وەک ئەرکێک و پێسپێردراوێکی سازمانی لە راپەراندنی دا چالاک بن.
سلاو لە هەستی بەرزی شۆڕشگێری و نەتەوە پەروەری و دڵسۆزانی شەهیدان.
سەرکەوێ خەباتی روای گەلان لە پێناوی ئازادی و دابین کردنی ئاشتی و ئاوەدانی و دیموکراسی دا.
بۆ ناردنی هاوکاری مالی پەیوەندی بەم بانکەوە بکەن لە دەرەوەی وڵات یان لە رێگای ژمارە تعەلەفوونەکانی خوارەوە پەیوەندی بگرن زۆر سپاس بۆ هاوکاریتان
0046723225508
07724464994
07504687209
کومیسێۆنی ماڵی سازمانی خەباتی کورستانی ئێران
6ی پووشپەری 1395