لەماوەی ئەم دو ڕۆژەدا لەسنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.
لەماوەی ئەم دو ڕۆژەدا لەسنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 22ی ڕەزبەر، هێزەکانی هەنگی سنووری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی "محەممەد" بریندار بوو.
لەلایەکی ترەوە دوێنێ دوشەممە، کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی هێزەکانی سنوور پارێزی ئێران، لە نەوسوود بریندار بوون.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری مافی مرۆڤی کوردستان, ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۲۱ی ڕەزبەر, پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی سنورپارێزی ڕژیمەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە، و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "وەزیر وەیسی" بریندار دەبێ. ئەو کۆلبەرە خەڵکی گوندی جوجاری سەلاسی باوەجانییە.