شورای میللی مقاومەتی سەر بە سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر، لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە واشنتۆن، باسی لە چالاکی دو سایتی ناوکەیی ئێران لە ڕۆ
شورای میللی مقاومەتی سەر بە سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر، لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە واشنتۆن، باسی لە چالاکی دو سایتی ناوکەیی ئێران لە ڕۆژئاوای تاران و ئابادەی فارس بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ناوکەیی کرد. عەلیڕەزا جەعفەرزادە، ئەندامانی شورای میللی مقاومەت بە پیشاندانی چەندین وێنەی ماهوارەیی وتی: پێکهێنانی دامەزراوەی [سرخە حصار] لە ڕۆژئاوای تاران لە ساڵی ٢٠ ١٢ دەسیپێکردووە و بەشێک لە چالاکیەکانی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی نوێی بەرگری [پژوهش های نوین دفاعی] لە ساڵی ٢٠ ١٧بۆ گوێزراوەتەوە بۆ ئەوێ.
سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران ،پێشتر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٣ لە تایبەت بە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی نوێی بەرگری [پژوهش های نوین دفاعی] وتبوی: [سپند] سەر بە وەزارەتی دیفاعە و بە هەموو بەشەکانی داڕشتن و جێبەجێکردنی ڕەهەندەکانی نیزامی دەسەڵاتی ئێران، چاودێرێ دەکات.
هەروەها عەلیڕەزا جەعفەرزادە ئاماژەی بە سایتێکی دیکە بە ناوی مەریوان کرد کە لە نزیکی شاری ئابادە سەر بە پارێزگای فارسە، بە پێی وتەی ناوبراو لە ساڵی ڕابردوویی زایینی بە هۆی نیگەرانی لە پەسەند کردنی ئاسەواری پەیوەست بە بەرهەم هێنانی چەکی ناوکەیی ڕووخاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سایتە و دەوروپشتی لە ژێر دەستی سپای تیرۆریستی پاسدارانە.