دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 24ی رەزبەری 1399ی کۆچی خۆری، ڕێورەسمی
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 24ی رەزبەری 1399ی کۆچی خۆری، ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " نووری مورادی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانیفەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان پێشکەش کرا، کە تێیدا باسی لە ئەرکی گرینگی تێکۆشان لەپێناو گەل و ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی رژیمی ئێران و جوڵانەوەی گەلەکەمانی کرد و بە پێی لێکدانەوەکان دوورەدیمەنی خەباتی گەلەکەمانی بە گەشبینیەوە لێکدایەوە و ئەرکی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگەی وەبیر هێنایەوە.
لەدوای ووتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد ، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.