مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران، لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران، لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە: هەرنەتەوەێیک کە خوازیاری سەقامگیری لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، نابێ لەگەڵ ڕژیمی ئێران بازرگانی چەک و تەقەمەنی بکات و هەر چەکێک کە ئەم ڕژیمە بیکڕێ ، دەکەوێتە بەردەستی گروپە تیرۆریستیەکان. پەمپێئۆ لەدرێژەدا وتی: ئێمە ئامادەین لە دەسەڵاتی ناوخۆیی خۆمان بۆ گەمارۆیی دامەزراوەکان و کەسایەتیەکان کە لەم کڕین وفرۆشتنە هاوبەشن، کەڵک وەربگرین.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر عەلی خامنەیی، لە تویتێکدا ڕایگەیاندبو کە ئەگەر ڕژیمی ئێران بیهەوێ چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێ، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ ڕێگری لێکات. شەڕی نێوان مایک پەمپێئۆ و عەلی خامنەیی لە توییتر دا درێژەی هەبووە. شایانی باسە ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ماوەی گەمارۆیی کڕین و فرۆشتنی چەکی کۆتایی پێهاتووە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی ئەو دەسەڵاتە کە هەیەتی، میکانیزمی ماشەی چالاک کردۆتەوە و باس لە گەمارۆی زیاتری ڕژیمی ئێران دەکات.