چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ی ڕەزبەر، باسی لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی چەکدارانی سەر بە رژیمی ئێران لە قەنیتەرە لە باشووری سوریە
چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ی ڕەزبەر، باسی لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی چەکدارانی سەر بە رژیمی ئێران لە قەنیتەرە لە باشووری سوریە کرد.
تا ئێستا لەپێوەند بە ڕێژەی خەسارەتەکانی ئەو هێرشە هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە، بە پێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوەیە کە بنکەی سەرەکی لە شاری لەندەنە، ئیسراییل لەوانەیە بەرپرسی ئەم هێرشە بێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسراییل بۆ خۆی تا ئێستا هەڵوێستێکی لەم بارەوە نەگرتووە. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریە لە ساڵی ٢٠ ١١، ئیسراییل سەدان هێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ خاکی سوریە ئەنجام داوە کە ئامانجی لاوازکردنی هێزەکانی سەر بە رژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانە، سەرەڕای ئەمانە ئیسراییل دان بەم هێرشانە دا نانێ.
لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردو و لە ئاکامی یەکێک لەم هێرشانە ١٦ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران کوژران، هەروەها هەفتەیێک پاش ئەوەش لە هێرشێکی دیکەدا ١٠ کەسی دیکە لەم هێزانە کوژران.
رژیمی ئێران و ڕوسیە لە سەرەتای ئەم شەڕەوە پشتیوانی ڕژیمی بەشار ئەسەد بوون تا ڕادەێیک کە لێکۆڵەرانی شەر ئەم دوو وڵاتە بە هۆی مانەوەی ڕژیمی ئەسەد دەزانن.