مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی: وڵاتانی ناوچەکە زانیویانە کە گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیم
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی: وڵاتانی ناوچەکە زانیویانە کە گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانە. ئیسپەر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەزبەر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک وتی: ئێمە بەو ڕاستیە گەیشتوین کە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن کە گەورەترین نیگەرانی ئێمە و ئەوان کردەوە ئاژاوەگێریەکانی ڕژیمی ئێرانە لەماوەی ئەم چوار دەیەیەدا کە لە ئەفریقاوە تا ئەفغانستان پەرەی سەندووە، ئێمە هەڕەشەی هاوبەش دەناسین و پێکەوە لەدژی دەوێستینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە چین و ڕوسیە گەورەترین نەیاری ئەمریکان لە بواری نێونەتەوەیی دا، وتی: لە هەمانکاتدا هەڕەشەی وڵاتانی یاخی وەکوو رژیمی ئێران و کورەی باکوور، بەردەوامە و لە ساڵانی داهاتوو دا ڕێکخراوە توندڕەوەکان درێژە بە کردەوە توندڕەوەکانیان ئەدەن.