خەبات مێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند: شیرکەتی برکشایەر هاتاوی، کە سەر بە میلیاردەری ئامریکایی وارن بافە، رێکەوتووە کە یەکێک لە بەشەکانی لە تورکیە
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند: شیرکەتی برکشایەر هاتاوی، کە سەر بە میلیاردەری ئامریکایی وارن بافە، رێکەوتووە کە یەکێک لە بەشەکانی لە تورکیە بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران،بڕی چوار ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلار بداتە وڵاتە یەکگرتووەکان.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شیرکەتی ئیسکاری تورکیە لە مەودای نێوان ساڵەکانی ٢٠ ١٢تا ٢٠ ١٦، وێڕای ئەوەی دەیزانی بەرهەمەکانی دیسان دەگاتە دەستی رژیمی ئێران، بەڵام ١٤٤باری ئامرازی بڕین و پێداویستی تایبەت بەو بەشە بە دوو دابەشکەر لە تورکیە فرۆشتووە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا وتی: شیرکەتی ئیسکاری تورکیە سەرەڕای هۆشیاریەکانی پێشوو، دانوستانی خۆی لەگەڵ ئێران لە برکشایەر شاردۆتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شیرکەتی برکشایەر پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠ ١٦ لەپێوەند بەو کردەوەیەی ئیسکار ئاگادار کرایەوە، بابەتەکەی بەشێوەی خۆبەخش بە وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕاگەیاند.
هەروەها ئەم شیرکەتە کارمەندە خەتابارەکانی دەردەکات و ڕەوتی پەیڕەوی کردن لە یاساکان بۆ بەشە دەرەکیەکانی خۆی، پێداچونەوەی بۆ دەکات.