هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕوانگەی دروست

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕوانگەی دروست

سیامەند

سیامەند
لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا بەرێوە دەچێ‌، کە تیایدا چەندین کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی سەرۆک کۆماری ئەو ووڵاتە پاڵاوتووە، بەڵام لە کۆی پاڵێوراوان، دۆناڵد ترامپ کاندیدی حیزبی کۆماریخوازەکان و جۆی بایدن پاڵێوراوی حیزبی دیموکڕات دیارترین و بەرچاوترین پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
ئاشکرایە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکاو ئاکامی هەڵبژاردنەکان، نە تەنیا کاریگەری لە سەر ئەمریکا هەیە، بەڵکو کاریگەری بە سەر کۆی پڕۆسەی سیاسی،ئابوری و سەربازی لە جیهان بە تێکڕا دا هەیە، چونکە ئەمریکا گەورەترین ووڵاتی خاوەن هێزی ئابووری و سەربازیەو لە زۆربەی کێشە جیهانیەکاندا چ بە لایەنی ئەرێنی و چ بە پێچەوانەوە دەوری بەرچاوی هەیە. 
بەو تایبەتمەندیە ناوخۆیی ئەمریکا و کاریگەری بە سەر ئابوری و هەلومەرجی سیاسی جیهان، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا،دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەر لایەنێکی سیاسی و هەر تاکێکی کۆمەڵگا،بە گرینگیەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکاو ڕاو بۆچونی لە سەر پڕۆسەکەو ئاکامەکەی دەربڕێ‌. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک تەشکیلاتی نەتەوەیی و نیشتمانی خاوەن پێگەیە لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان، پێی‌ وایە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کارێکی ناوخۆیی ئەو ووڵاتەیەو، لەگەڵ ئەو ڕاستیەی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کاری خەڵکی ئەمریکایە، بەڵام ڕوانگەی سازمانی خەبات، ئەوەیە کە هەر کام لەو دوو پاڵێوراوە سەرکەوتوو بێ‌، پێویستە ڕەچاوی ئەو ڕاستیە بکات کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سەرچاوەی ترۆریزمی نێودەوڵەتی و گەورەترین پێشێلکاری مافەکانی مرۆف و سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هێمنایەتی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە،هەروەها ڕژیمی ئاخوندی ئێران دژمنی خەڵکی کوردو تێکڕای نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێرانەو ئەو ڕژیمە لە هەوڵی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمە کە مەبەستی لە بە دەستهێنانی بۆمبی ئەتۆم، سازکردنی جەنگ و بشێوی لە ناوچەکەداو پەرەپێدانی ناردنە دەرەوەی ئینقلابی خومەینی یە. ئەگەر حکومەتی ئەمریکاو هەر حکومەت و دەسەڵاتی دیکە لە جیهاندا ڕەچاوی ئەو ڕاستیانە نەکات کە ڕژیمی ئاخوندی تا چەند مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگەی مرۆفایەتی، بێگومان زیان بە ڕەوتی بە دیموکراسی جیهان و هێمنایەتی جیهان دەگەێنێ‌.
سازمانی خەبات تەشکیلاتی خاوەن هەڵوێست و کاری سەر بەخۆیەو لە ڕەوتی کاری سیاسی خۆیدا،ئەرکی شۆرش و موبارەزە لە پێناو ئازادی خەڵک و نیشماندا، بەگۆڕانکاری سیاسیەکان وجۆری حکومەت و دەسەڵاتەکان لە جیهان نابەستێتەوەو هەروەک چۆن لە ڕۆژانی سەرەتای پێکهاتنی و تا ئەمرۆ بە شێوەی سەربەخۆ کاری کردوەو تێکۆشاوە، بێگومان لە داهاتوشدا هەر بەو شێوە دەمێنێتەوە.
سازمانی خەبات جیاواز لە چالاکی و تێکۆشانی سەربەخۆ، پێی‌ وایە دەبێ‌ کەڵک لە هەموو هەڵەکان و فورسەتەکان و گۆڕانکاریە سیاسیە جیهانیەکان بە قازانجی جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان و ئێران وەربگیرێ‌ و کەڵک لە هەر هەلێک بە قازانجی جەماوەری کوردستان و ئێران وەرگرێ‌ و هەر لەو چوارچێوەشدا بە گرینگیەوە چاودێری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکادا دەکات و هومێدوارە هەر یەک لەو دوو پاڵێوراوە ئەگەر سەرکەوتوو بوو، لە حاست سەرەڕۆییەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵوێستی لێبڕاوانەی هەبێ‌ وچاوپۆشی لە سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی ئێران و گەلی کورد لە لایەن دەسەڵاتی ئاخوندەکانەوە نەکا.


4 ساڵ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕوانگەی دروست

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕوانگەی دروست

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران