پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کێشەی کەمی نان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە!

کێشەی کەمی نان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە!

لە تەواوی پارێزگاکانی ئێران، ڕیزی نان دوورو درێژتر بووە، هەروەها خەڵک باس لە ئەگەری گرانی نان دەکەن. بەڵام بە بڕوای بەرپرسەکان هیچ کەم و کوڕێیک نیی

لە هەموو پارێزگاکانی ئێران، ڕیزی نان دوورو درێژتر بووە، هەروەها خەڵک باس لە ئەگەری گرانی نان دەکەن. بەڵام بە بڕوای بەرپرسەکان هیچ کەم و کوڕێیک نییەو خەڵکیش نابێ نیگەران بن. لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی هیچ پارێزگاێیک نییە کە کێشەی نانی نەبێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەندێک شوێنی ئێران بەتایبەت ئازەربایجانی خۆرئاوا و ئازەربایجانی خۆرهەڵات و خوراسانی باکوور، هەندێک وێنەیان لە سەر ڕیزی درێژی نان بڵاو کردۆتەوە، ئەم هەواڵانە دوایی لەمیدیا فەرمیەکانی ئێرانیش دەنگدانەوەیان بووە.
بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و قاچاغی ئارد و بەرزبونەوەی تێچوو و هەڵاوسانی زۆربەی نانەواییەکان قەرەبوو نابێتەوە، لە هەمانکاتدا سێ نرخ بۆ ئارد لە بازاڕدا هەیە: 
نرخی دەوڵەتی بۆ نانەواییە دەوڵەتییەکان,
نرخی ئازاد
و نەرخی بازاڕی ڕەش.
بە پێی میدیا فەرمییەکان نرخی هەر کیسەی ئارد پێشتر ١١٠  هەزار تمەن بوو،کە ئێستا گەیشتۆتە ١٨٠ هەزار تمەن. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، کاتژمێری کاری کرێکارانیش کەم دەبێتەوە. 
نرخی بازاڕی ئازاد لەژێر کاریگەری بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و هەروەها زۆربونی هەڵاوسان بووە. جیاوازی نرخی ئاردی دەوڵەتی و ئازاد چوارهێندە بەرزبۆتەوە. 
لەم دۆخەدا لەلاێیک هەندێک نانەوایی ئازاد کە پێشتر ئاردی پێداویستی خۆیان لە بازاڕی ڕەش بەدەست دەهێنا, بە بەرزبونەوەی نرخەکانی ئاو, بەرق, گاز, بیمەو هەویری مایە, لە بازنەی دروست کردنی نان دەچنە دەر و باری ئەوان دەکەوێتە ئەستۆی نانەواییە دەوڵەتییەکان و لە لایکی دیکەو بەرزبونەوی نرخی ئەرز پەرە بە قاچاغی ئارد دەدات. 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەم بوونی نان ئەوەیە ئەو خەڵکەی کە بێکارن و لە دابینکردنی بژێوی ژیان ماونەتەوە، لە نانەواییەکان نان دەکڕن و لە فرۆشگاکان دەیفرۆشن، و پارەێیکی کەم بەدەست دێنن. 
لەلاێیکی دیکە ئەوانەی لە گوندەکان خاوەن مەڕوماڵاتن، ناتوانن خواردن بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بکەن هەر بۆیەش نانیان پێ ئەدەن، هاوکات بەرپرسانی ڕژیم هەر ژۆر کەم وکوڕیەکانی ئارد ونان رەد دەکەنەوە.


4 ساڵ و 28 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کێشەی کەمی نان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە!

کێشەی کەمی نان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران