گروپی تایبەت بە هەوڵی دارایی دژی پوڵ سپیکردنەوە ناسراو بە ( ئێف ئای تی ئێف)، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە لیستی ڕەشی خۆیدا دەهێڵێتەوە.
گروپی تایبەت بە هەوڵی دارایی دژی پوڵ سپیکردنەوە ناسراو بە ( ئێف ئای تی ئێف)، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە لیستی ڕەشی خۆیدا دەهێڵێتەوە.
بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، مارکوس پلیر، سەرۆکی گرووپی هەوڵی دارایی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی خەزەڵوەر، لەگەڵ تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ئەو ناوەندە ڕێگریەکان لەسەر ئەو وڵاتانە توند دەکاتەوە کە پێبەندی یاساکانی نابن، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە ڕێگەکاری کاریگەر دژی ئێران و کورەی باکور بگرنە بەر.
سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف، داوای کرد ڕێوشوێنی تووند لە دژی ئێران و کورەی باکور بگیرێتە بەر و جەختی لەوە کردەوە ئەو دوو وڵاتە، زۆتر هۆشمەندانە گەمارۆکانی سەریان دەور لێدەدەنەوە و هەر بۆیەشە وڵاتانی دیکە دەبێ لە ڕەهەندی ئاڵوگۆڕی بانکییەوە، بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
گرووپی تایبەتی هەوڵی دارایی (ئێف ئای تی ئێف)، گرووپێکی نێونەتەوەییە و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پوڵ سپیکردنەوە لەسەر ئاستی جیهان دا چالاکی دەکات.
ئەو گروپە تەسویبکردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیکردنەوە بۆ دەرکردنی ئێران لە لیستی ڕەش بەپێویست دەزانێ.
ئەو گروپە ڕۆژی 2ی مانگی ڕەشەممە، دوای ئەوەی کە ئێران خۆی بوارد لە تەسویبکردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیکردنەوە و چاکسازی پێویست لە سیستمی دارایی خۆی، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی خستۆتەوە نێو لیستی ڕەشی خۆی.