هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، لەبەر هەژاری و نەبوونی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، لەبەر هەژاری و نەبوونی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 6ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ بەناوی جەماڵ دوورباشی کوڕی مەحمود تەمەن ٣٨ ساڵ و دانیشتووی کانی باغی پیرانشار، لە باغەکانی ئاسناوێی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جەمال حەوتوویەک بوو کە دیار نەمابوو، و خانەوادەکەی هەژارن و خۆشی بۆ دەستکەوتنی پارە چووبووە شنۆ بۆ شوانی.
ئاوا تودەی: بە پێی ئاماری ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٩١هاووڵاتی بە هۆی هەژارییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە!