خەبات مێدیا: لی زلدین، نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەکاردانەوەیەک دا بە هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران بۆ دەستێوەردانەکانی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: هەک کردنی ڕژیمی ئێر
لی زلدین، نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەکاردانەوەیەک دا بە هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران بۆ دەستێوەردانەکانی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: هەک کردنی ڕژیمی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێویستە دەرئەنجامی هەبێت، کە بریتیە لە چالاکی هێرشی سایبری، یان گەمارۆی زیاتری ئابوری و یان هەڵوەشاندنەوەی ویزای دیپلۆماتەکان.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ویزای دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەبێ ئەوان لە ئامریکا دەرکات و چیتر ویزایان پێ نەدات..
هەواڵدەری فاکس نیوز ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹هەتاوی، لەم بارەیە نوسی، یەکێک لە نوێنەرەکانی کۆنگرە بە فاکس نیوزی وتووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەبێ بە توندی و بە کردەوە وەڵامی دیپلۆماتە ئێرانیەکان بداتەوە لە بەرانبەر هەڕەشەی تاران بۆ هەک کردنی هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ۲۰۲۰.
لی زلدین، نوێنەری کۆنگرەی ئامریکا لە نیویۆرک و ئەندامی کومیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی ئامریکا ووتی: ئێران لە خاکی ئێمەدایە بەبێ ڕێز دانان بۆ دەسەڵاتی دادوەری و قانون و یاسای وەڵاتی ئێمە، و کاتێک بیانهەوێ دەسەڵاتی دادوەری ئێمە تاقی بکەنەوە، ئەبێ بزانن ئەمە شێوەیەکی جددیە و ئەم کارە ئەبێ سزای هەبێت، و ڕاوەستێندرێ و بەری پێ بگیرێ.
دوڵەتی ترامپ حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاند: باس کراوە کە ئێران و ڕوسیە بۆ وەرگرتنی زانیاری ناونوسی دەنگدەرەکان سیستەمی دەنگدانیان هەک کردووە و لە بڵاوکراوە کۆمەڵایەتیەکان دا ڕایانگەیاندووە و دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و نامەی ئەلیکترۆنیکی بە ئامانجی دروست کردنی کێشە بۆ هەڵبژادنەکان.
ڕۆژی دوشەممە، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پێنج بەشی ئێران، کە بریتین لە سپای پاسدارانی ڕژیم، سپای قودس، ڕێکخراوی بڵاوکردنەوە و چاپەمەنیە کۆمەڵایەتیەکان.....
ئەو وەزارەتە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێران هەوڵ ئەدا بە ئاژاوە خستنە نێو خەڵکی دەنگدەر و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بە ئامانجی کێشە دروستکردن، دەست تێوەردان لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بکات..