سێ‌شه‌مه 

25 به‌فرانبار2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

10ی خەزەڵوەر!

10ی خەزەڵوەر!
عەلی بەهرامی

عەلی بەهرامی

10ی خەزەڵوەرەو رۆژی سەرهەڵدان، بەرگری لە دژمن و دیفاع لە نیشتمانە.
ڕۆژی پێشمەرگەی هەزار دەستان و ڕۆڵەی باوەر و ئیمانە! ئەو پێشمەرگەی بۆ سەربەستی خاک و خەڵکی کوردستان گیان لەسەر دەست، سینگی کردۆتە مەتەرێزی شەرەف و خۆڕاگری. ئەو پێشمەرگەی بست بە بستی خاکی کوردستان دەپارێزێ و بەبێ ئازادی نیشتمان ئۆقرە ناگرێ. 
10ی خەزەڵوەرەو سەرەتای هەڵوەرینی سوپای داگیرکەر و پەڕپەربوون و هەڵوەرینی ستوونی پاسداری دژە کورد، خۆفرۆش و هەرچی نەیار بە کورد و کوردستانە.
دیسان خەزەڵوەرە، ئەو خەزەڵوەرەی بۆ پێشمەرگەی سازمانی خەبات، بەهار و وەرزی نوێی هەستانەوەو ڕابوون دژ بە دژمنانی کورد و کوردستانە.
10ی خەزەڵوەرەو ڕۆژی گرتنەبەری رێبازی هەشت ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ساماڵی نیشتمانی کوردانە، ئەو ئەستێرانەی لە 10ی خەزەڵوەری 58دا بەرەو ئاسمان و بەهەشتی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاخوشین و ڕێ و رێبازی کوردبوون و کوردایەتیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بە دیاری هێنا.
ئێمەیش لەم رۆژە پیرۆز و پڕ٠ حەماسەتەدا پشت ئەستوور بە ڕابردووی پاک و بێ گەردی سازمانی خەبات، بەهیممەتی بەرزی لاوانی فیداکاری کوردستان، دەرسی شۆرشگێڕی دەخوێنین و بانگی سەربەرزی ژیان بە گوێی تاک بە تاکی دانیشتوانی زێدی پیرۆز دەڵێینەوەو بەڵێن بە خوێنی گەشی شەهیدانی سوورخەڵاتی رێبازی خەبات دەدەینەوە کە تا سەر و سەرکەوتن بێ پسانەوە، سەنگەری شەهیدان ئاوەدان و ئاوەدانتر بکەینەوە.


4 ساڵ و 2 مانگ و 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

10ی خەزەڵوەر!

10ی خەزەڵوەر!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران