پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار

پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار
بابەشێخ حوسەینی

 هاونیشتمانیانی یارسان لە کوردستان و ئێران!

خاوەن باوەرانی یارسان لە سەرانسەری جیهان!

بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەم. ئاواتە خوازم لە سایەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان خاوەن باوەڕانی ئایین و بیرو بۆچوونەکان لە ئێران و کوردستان، و هەروەها بە ڕوخانی ڕژیمی ستەمگەری مەزهەبی و دیکتاتۆری لە ئێران، ئازادی وپێکەوە ژیان سەقامگیربێ. ئاشکرایە خاوەن باوەڕانی یارسان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان وێڕای تێکڕای دانیشتوانی ئێران و کوردستان زوڵم و ستەمیان لێکراوەو ئەگەر دەسەڵات هێندێک جار لە بەرانبەریاندا نەرمی نیشاندابێ‌، تەنیا بە مەبەستی سیاسی وشانۆ و فریوکاریێک بووە بۆ داپۆشینی چل ساڵ داپڵۆسین و چەوسانەوەی یارسانەکان. شکی تێدا نیە تا دەسەڵاتی ئاخوندی لە سەر حوکم بێ‌، یارسانەکان و تێکڕای مەزهەب و بیروباوەڕەکان و هاونیشتمانیان لە ئێران بە شێوەی سیستماتیک دەچەوسێنەوە. دڵنیام پێکەوە ژیانی یەکانگیرو ئاشتیانەی خەڵک و خاونباوەڕ جیاجیاکان و یارسانیانی نیشتمانپەروەر لە ئێران و کوردستانی ئازاد بە ڕوخانی دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی دێتە دی.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردسنانی بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

9 ی خەزەڵوەری 1399 ی کۆچی خۆری


4 ساڵ و 21 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار

پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران