هەڕەشەکانی رژیمى ئێران بۆ تۆپباران کردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان نیگەرانیەکی زۆری هێناوەتە ئاراوە لە هەرێمی کوردستان و لە ناو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا. دەڵێت ڕژێمی ئێران ڕژێمێکی مەترسیدارە و دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە و لە هەرێمی کوردستانیشدا بە ڕوونی دیارن و دەشڵیت ناکرێت دەستەوستان بین بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ڕژێمی ئێران دەیکات و پێویستیشە بە ڕژدی وەربگیرێن چونکە هیچ شتێک لەو دەسەڵاتەی ئێران بە دوور نازانرێت. بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی دەڵێت دەکرێت ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا جێ دەستی دیارە و کۆمەڵگای نێونەتەوەییش گوێی لێ دەگرێت بکرێتە میکانیزمی سەرەکی بەرپەرچ دانەوەی ئەو هەڕەشانەی ڕژێمی ئێران.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەرێز بەڵێن ساڵح، کاک بابەشێخ حوسەینی بەڕێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئاماژەش بەوە دەکات لە ئێستادا جۆرێک لە نزیک بوونەوە و کارکردن لە نێوان لایە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتدا هەن تا پیکەوە دابنیشن و دیالۆگ بکەن و دەشڵیت لە ئێستادا وتووێژ لە ئارادان و دەشڵێت بەو هیوایەی ئەمانە ببنە ڕێگەخۆشکەر بۆ بەلانی کەم پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەش یان بەرەیەکی کوردستانی یان کۆمیتەیەکی هاوبەش.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
وتووێژ لەگەڵ بەرێز کاک بابەشێخ حسێنى بەڕێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران