ڕۆژی هەینی 9ی خەزەڵوەری 1399، لە بنکەی ناوەندی، ڕێوڕەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی 9ی خەزەڵوەری 1399، لە بنکەی ناوەندی، ڕێوڕەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ڕێزدار سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی، و بە دەقیقەیێک وێستان بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان، دەستی پێکرد.
پاشان داوا لە بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان کرا بەو بۆنەوە پەیامەکەی پێشکەش بکات.
بەرێزیان لە پەیامەکەی دا وێرای باسکردنی بەستەرەکانی پێکهاتنی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و چۆنیەتی تۆمارکردنی حەماسەی کەم وێنەی 10ی خەزەڵوەر، لەسەر بریاری بەردەوامی تێکۆشان و گیانبازی لە پێناو ڕزگاری کوردستان پێداگری کردەوە. بەرێزیان لە بەشێکی تری پەیامەکەی دا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئێران و کوردستان کرد و وێرای شیکردنەوەیێکی کورتی دۆخی نالەباری کۆمەڵگای ئێرانی ژێر دەسەڵاتداریەتی ئاخوندەکان، دووردیمەنی شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی بە گەشبینیەوە پێناسە کرد و هاوکات بانگەوازی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نەتەوەیی و هاوکاری لە نێوان هێزولایەنەکانی کوردستانی ئێران و بە پێوەرگرتنی ڕەدکردنەوەی هەر جۆرە دانووستانێک لەگەڵ رژیمی دیکتاتۆری ئێران بەرز کردەوە.
لەدوای ووتەکانی رێزدار کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، سرودی " 10ی خەزەڵوەر" لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات پێش کەش کرا. پەخشانی میداڵی ووشەم بۆ بەرۆکت ئەی پێشمەرگە لە نووسینی بەرێز کاک ڕێبواری حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی و لەخوێندنەوەی هاوڕێیان ساسان و فرمێسک بڕگەیێکی تری رێورەسمەکە بوو. هەروەها کۆری سرودی مندالان سرودێکی سەرنجراکێشیان پێشکەش بە ئامادەبووانی رێورەسمەکە کرد. لەناوئاخنی بەرنامەکان دا چەندین سرود، شیعر و پەخشان پێشکەش کرا و دوایین بڕگەی ڕێورەسمەکەش رێژە ورێگە ڕۆیشتنی هێزی پێشمەرگە و هەڵپەرکێ بوو.