مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ی خەزەڵوەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی سەفارەتی ئەم
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ی خەزەڵوەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی سەفارەتی ئەمریکا لەتاران و هەروەها بەدیلگیرانی زیاتر لە 50دیپلۆماتکاری ئەمریکایی وتی: ڕژیمی ئێران لەدوای چەندین ساڵ و تا ئێستاش بە کەڵک وەرگرتن لە شێوە نا مرۆڤانەکانی بەدیلگرتن، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئامانجە وێرانکەرەکانی لە ناوچەکە و لە تەواوی جیهان دا، بەردەوامە.
هەروەها ناوبراو لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی: خەڵکی ئێران کۆنترین قوربانیانی چەوساوەی دەستی ڕژیمی ئێرانن و شایانی خۆشترین ژیانن.