ئافرەتانی ئازادیخوازی بەشی باینگانی سەر بەشاری پاوە، ڕووبەڕووی هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی سەربەسپای تیرۆریستی پاسداران بوونەوە کە بەئامانجی دزین و
ئافرەتانی ئازادیخوازی بەشی باینگانی سەر بەشاری پاوە، ڕووبەڕووی هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی سەربەسپای تیرۆریستی پاسداران بوونەوە کە بەئامانجی دزین وداگیرکردنی ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان چووبوونە ئەوگوندە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 15ی خەزەڵوەر، بەمەبەستی تاڵانکردنی ماڵ وموڵکی خەڵکی گوندی زەردوویی لەدەورووبەری باینگان سەر بەشاری پاوە لەپارێزگای کرماشان بۆ دەست بەسەرداگرتنی مەڕوماڵاتی کاسبکارانی ئەوگوندە وتەقەکردن لەخەڵک، ڕووبەڕووی هێرشی خەڵک بوونەوە و لە ئاکامدا چەند ئۆتۆمۆبێلی ئەو هێزانەیان تێکشکاند.