شەوی شەممە 17ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی خوسرەو شەریفی، خەڵکی یەکێک لەناوچەکانی سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی
شەوی شەممە 17ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی خوسرەو شەریفی خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێت، بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیان دەسپێرێ.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە 7ی خەزەڵوەر، لەسەر سنووری بانە لەکاتی گواستنەوەی چەند کۆڵبەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەر بە ڕژیم تەقەی لێدەکرێ و لەناوچەی سەریەوە بەتوندی بریندار دەبێت، و بەهۆی قوڵی برینەکەی گیان دەسپێرێ.
تەرمی ئەو هاووڵاتیە بانەییە ڕۆژی یەک شەممە 18ی خەزەڵوەر، لەبانە بەخاک دەسپێردرێت.