سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لەبەرانبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپ
سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لەبەرانبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی و ناوکەیی، هەڵوێستی جددی بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، عەبدولعەزیز لەکاتی قسەکردن لە سەرەتای کاری مەجلیسی ڕاوێژکاری، ووتی: عەرەبستان لەسەر مەترسیە ناوچەییەکانی ڕژیمی ئێران، واتە دەستێوەردانی ئەم ڕژیمە لە دۆخی وڵاتانی دیکە، پەرەپێدانی ترۆریزم و دەستەبەندی پێداگری دەکاتەوە.
پاشای عەرەبستان لەدرێژەدا ووتی: ڕیاز، خوازیاری هەڵوێستی جددی کۆمەڵەی جیهانیە تا پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی کۆمەڵکوژی وپەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی بگرن، و هەوڵەکانی ڕژیمی ئێرانی وەکوو هەڕەشەێیک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان لەقەڵەم دا.
ئەمە دوهەمین وتاری گشتی مەلیک سەلمان لە ماوەی یەک مانگ و نیوی کۆتاییە، ولە وتاری پێشووی دا لە ڕێکەوتی 2ی ڕەزبەر، داوای ڕێگاێیک بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری لەبارەی ڕژیمی ئێران بو.
ڕژیمی ئێران تا ئێستا لەبارەی ئەم وتارەی بن سەلمان هەڵوێستێکی نەبووە و تەنیا نوێنەری ڕژیم لە کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتەکانی بن سەلمانی بە دژایەتی ناوبرد و پاشای عەرەبستانی تاوانبارکرد کە تاوانی بێ بنەمای خستۆتە سەر ڕژیمی ئێران.