حەسەن نەسروڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی گروپی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەر، بە ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئاڵۆگۆ
حەسەن نەسروڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی گروپی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەر، بە ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئاڵۆگۆڕێک لە ڕەوتی واشنتۆن لە ئاستی ناوچەکە وەدی ناهێنێ، هەروەها ووتی: لە ڕۆژانی مانەوەی دەوڵەتی ترامپ و بە پێی لابردنی وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە، دەبێ لە بەرزترین ئاستی وشیاری و ئامادەییدا بین.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، حەسەن نەسروڵڵا لە بەرنامەێیکی تلڤیزیۆنیدا، ووتی: دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە ڕیزی خراپترین دەوڵەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە وبەهاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێ لە واشنتۆن ،ئاڵۆگۆڕێک لە سیاسەتی پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسراییل لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو نادات.
بەڕێوەبەری گروپی حیزبوڵڵا کە یەکێک لەنزیکترین گروپەکان بە ڕژیمی ئێرانە، وتی: لە دۆڕ٠انی کەسێک کە بڕیاری کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی داوە ، خۆشحاڵە.
ناوبراو هەروەها پێداگری کرد کە بەپێی کەسایەتی دۆناڵد ترامپ و لابردنی وەزیری بەرگری ئەمریکا، هەموو ئەگەرێک لە بەرچاو بگرین و دەبێ بازنەی بەرگریمان بەهێزتر و وشیارتر بکەین.
مەبەستی حەسەن نەسروڵڵا، لە بازنەی بەرگری، ڕژیمی ئێران و سوریە وگروپگەلێک وەکو حیزبوڵڵا و حەماسە.