خەبات مێدیا: نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری چوار سەرچاوەی ئاگادار نوسی: هێزە ئەمنیەکانی ئیسراییل ڕۆژی 17ی گەلاوێژ، لەسەر داوای ئەمریکا، ئەبی محەممەد المیسری
نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری چوار سەرچاوەی ئاگادار نوسی: هێزە ئەمنیەکانی ئیسراییل ڕۆژی 17ی گەلاوێژ، لەسەر داوای ئەمریکا، ئەبی محەممەد المیسری" کەسی ژمارە دووی ئەلقاعیدەیان لەگەڵ کچەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران کوشتووە.
المیسری لە دامەزرێنەرانی ئەلقاعیدەیە و داڕێژەری پیلانی هێرشی سەر سەفارەتەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا ساڵی 1988 بووە.
ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز لە بارەی کوژرانی کەسی دوهەمی ئەلقاعیدە لەگەڵ کچەکەی لەکاتێکدا بڵاو بۆوە کە شەوی هەینی 17ی گەلاوێژ، سەرچاوە ئەمنیەکان لەتاران باسیان لەکوژرانی باوک و کچێکی لوبنانی بە تەقەی فیشەک لەلایەن چەند کەسی نەناسراو و لەسەر ماتۆڕ لەنزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی ئەبو مەهدی موهەندیس کردووە.