هەواڵدەری فارس سەر بە سپای پاسداران ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لێکەوتە ئابوری و سیاسیەکانی قەیرانی قەرەباخ کرد و زاڵ بوونی ئازەربایجانی بەسەر
هەواڵدەری فارس سەر بە سپای پاسداران ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لێکەوتە ئابوری و سیاسیەکانی قەیرانی قەرەباخ کرد و زاڵ بوونی ئازەربایجانی بەسەر چەندین بەش لە قەرەباخی وەکو کارەساتێکی شوم لە قەڵەم دا کە بە هاوکاری تورکیە و کۆماری ئازەربایجان، ئیسراییل، جێبەجێ کراوە و قازانجەکانی ڕژیمی تێدا ڕەچاو نەکراوە.
هەروەها ئەم هەواڵدەریە لە درێژەدا نووسی، ئاڵوگۆڕە نوێیەکان کە بۆتە هۆی لەناوچوونی سنوری ئێران لەگەڵ ئەرمەنستان و هاوسایەتی تەواوی ئێران لەگەڵ ئازەربایجان لە سنورەکانی باکوری ئێرانی بەدواوە بووە وئەمەش لە باری ئەمنی و ئابوری بە قازانجی ڕژیم نیە، و ئیسراییل ئاسانتر دەتوانێ ئاگای لە کردەوەکانی رژیم بێ.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە باس لە گرنگی سنوری ئێران و ئەرمەنستان کراوە کە ئەرمەنستان یەکێک لە هاوبەشە گرنگەکانی بواری ئابوری ئێرانە و هاوکات لەگەڵ گرێبەستی کارەبا و گاز، ڕژیم لە پرۆژەی دروستکردنی جادەکانی وڵاتی ئەرمەنستان هاوکاری ئەم وڵاتە دەکات.
ئەرمەنستان سەرەکیترین بەشی پیلانی باکوور بۆ باشور و لکاندنی زەریای ڕەش و وڵاتانی ناوچەی قەفقاز و ئاسیای ناوەڕاستە و هەروەها سکانیا و بارهەڵگرەکانی ئێرانی بۆ گواستنەوەی باری خۆیان و گەیاندنی بۆ ئوروپا لەم ڕێگا کەڵک وەردەگرن وتا ئێستە پێویستیان بەتورکیە نەبووە، ئەگەر ئەم پیلانەی تورکیە وەدی بێ، سنوری زەمینی نێوان ئێران و ئەرمەنستان لەناودەچێت، و تورکیە دەتوانێ بەسەر هاتوچۆیی سکانیاکانی ئێران زاڵ بێ.
پێشتر لە بڵاوکراوەی فارین پالس لە نوسراوەێیکدا پێداگری لەسەر ئەم بابەتە کراوەتەوە کە شەڕی نیوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لەخراپترین کاتدا بۆ ڕژیمی ئێران ڕوویدا. لەلاێیک گەمارۆکانی ئەمریکاو دۆخی نالەباری ئابوری و لەلاێیکی دیکەشەوە ئاژاوەگێڕیەکانی لەسوریەو دەستێوەردانی لە وڵاتانی ناوچەکە بۆتە هۆی لاوازی سەرچاوەی ئابوری و ئینسانی ڕژیمی ئێران.