بەرپرسانی ناوچەیی لەپارێزگای ئەلموهرەی یەمەن شەوی هەینی 13ی خەزەڵوەر، دەستیان بەسەر کەشتیەکی گەورەی پڕ لە ماددەی هۆشبەر دا گرت کە شەش مەلەوانی ئێر
بەرپرسانی ناوچەیی لەپارێزگای ئەلموهرەی یەمەن شەوی هەینی 13ی خەزەڵوەر، دەستیان بەسەر کەشتیەکی گەورەی پڕ لە ماددەی هۆشبەر دا گرت کە شەش مەلەوانی ئێرانی وکەسێکی پاکستانی تێدابوو.
هەواڵدەری ئەلعەرەبیە لەزاری ڕاگەیاندنەکانی یەمەنەوە دەڵێت: هێزەکانی گاردی دەریایی ئەم وڵاتە بەهاوکاری دەزگا ئەمنیەکان وهێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی پشتگیری لە حکومەتی ئەم وڵاتە دەکەن و توانیان دەست بەسەر کەشتیەکی پڕ لە ماددەی هۆشبەردا بگرن کە نرخەکەی 6.600000 و شەش مەلەوانی ئێرانی و هاووڵاتیەکی پاکستانی تێدابووە.
لەدوای دەست بەسەرداگرتنی کەشتیەکە و ئەو چەند کەسە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەمەنەوە، بەمەبەستی زانیاری وەرگرتن لێکۆڵینەوە لەو چەند کەسە دەستی پێکرد.
هەر بەپێی لێکۆڵینەوەکان، گروپە چەکدارەکانی سەر بەسپای پاسداران بەهاوکاری لەگەڵ بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان کردووە بەدروستکردنی (کارتێل) وژێردەریایی بۆ قاچاغی چەک وتەقەمەنی وکەل وپەلی مووشەک وهەروەها ناردنی ماددەی هۆشبەر بۆ هێزە چەکدارەکانی سەربە سپای پاسداران.