خەبات مێدیا: لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە دوای گرانبوونی نرخی بەنزین، بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران ناڕەزایەتیان نیشان دا. ناڕەزایەتیەکان لە شەوی ۲٤ی خەزەڵوەر، لە شار
لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە دوای گرانبوونی نرخی بەنزین، بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران ناڕەزایەتیان نیشان دا. ناڕەزایەتیەکان لە شەوی ۲٤ی خەزەڵوەر، لە شارە جیاجیاکان دەستی پێکرد، بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوە ئەمنیەکانی ڕژیم ۲۹ پارێزگا و سەدان شار بەشدار بوون لەو نارەزایەتیانەدا. هەزاران وێنەو بەڵگە هەن کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە گیراوە و دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم، و سوپای پاسدارانی ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی دۆشکە و تیربار، ڕاستەوخۆ هێرشیان کردۆتە سەر هاووڵاتیان. تەلەفزیۆنی ئێران خۆپیشاندەرانی وەک ئاژاوەگێر وداگیرکردنی پتڕۆشیمی ئێران لە قەڵەم دا.
لە دوای چەند ڕۆژ پاش ناڕەزایەتیەکان، تەلەفزیونی ڕێژیمی ئێران دەستی بە بڵاوکرنەوەی دان پیانانی زۆرە ملێی بەندکراوان کرد کە لە ژێر ئەشکەنجە و بێڕێزی کردنێکی زۆر دا تۆمار کرابوون. بەداخەوە سزاکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خەڵک زۆر نادادپەروەرانە بوون و دژی یاسا و بنهما ئینسانیهکان بوون. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕێگای لێدوانەوە لەگەڵ خەڵکی ناوخۆی ئێران، فیلمێکی دیکومێنتاری ڕاستەقینە لەسەر شکەنجە و لهسێدارهدان و زیندانی کردنی ئەو هاوەڵاتیانەی ئامادهکرووه. بهشێکی بهرچاوی ئهو فیلمه لێدوانه لهگهڵ بەشێکی زۆری مێرمنداڵ و لاوی پارێزگەی کوردستان، کرماشان و لوڕستان، بهتایبهتیش لێدوان لهگهڵ بوێر ئەحمەد.
لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات و دەڵێت ئەو کەسانەی کە لێدوانمان لێوەرگرتوون بەشێکی زۆریان ئێستاش پەشۆکاون یا حاڵەتێکی ڕەوانیان بۆ دروست بووە. بەشێکیان رازیبون و دەیانهەوێت باس لەو ڕابردووە بکەن کە لەلایەن ڕژیمەوە بەسەریان هاتووە، بهڵام بە شێکی زۆریان تەنانەت ئامادەی ئەوە نین یەک ووشە بڵێن تەنیا چاوەڕوانی ڕۆژی تۆڵە ستاندنەوەن و دەڵێن لەیاد ناچێت!.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی زۆرتر لە موستەنەدەکەدا باس لەوە دەکات کە لەکاتی نارەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ۹٨، هێزی تەشکیلاتی ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران هەڵمەتی سەرکوتی خەڵکیان پێک هێنا بۆ ئەوەی کە پێش بگرن لەوەی کەسوکارو بنەماڵەی زیان پێکەوتووان بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوه پهیوهندی بگرن.
بە شوێن دەسپێکردنی ناڕەزایەتیەکان، کاربەدەستانی ئێران خەتی ئینتەرنێتیان بە تەواوی بچڕاند بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی ناوخۆی وەڵات وێنە و ڤیدێوی ئهشکەنجە و سەرکوتکردنی خەڵک لە بەرچاوی دونیا بە شاراوەیی بمێنێتەوە. لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها باس لەوەداکات کە شوێنە شاراوەکان بە شێوەی نافەرمی بۆ زیندانی کردنی هاوڵاتیان کەڵیان لێ وەرگیراوە، ئەو شوێنانە زۆرتر ماڵ یا ئاپارتمانن کە هێزی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ئیختیاری خۆی داناون و کەڵکیان لێ وەردەگرێ.
کاربەدەستانی ڕژیم خۆ پێشاندەرانیان وەک کەسانی دژی حکومت ، ئاژەوەگێر ... لە قەڵم داوه و تاکو ئێستاش چهندین کهس له زیندانی ڕژیم دا ماون.