برسیکردن و بەبرسێتی هێشتنەوەی بەندکراوان، نەبوونی ئاوی گەرم، شێواز و ئامرازی نوێی ڕژیمە بۆ شکەنجەی بەندکراوانی بەندیخانەی گەورەی تاران.
برسیکردن و بەبرسێتی هێشتنەوەی بەندکراوان، نەبوونی ئاوی گەرم، شێواز و ئامرازی نوێی ڕژیمە بۆ شکەنجەی بەندکراوانی بەندیخانەی گەورەی تاران.
بەپێی هەواڵی گەیشتو، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 26ی خەزەڵوەر، بەندکراوانی تیپی دووی بەندیخانەی گەورەی تاران، بەهۆی کەم بوونەوەی بەشە خواردنیان، بە برسیەتی دەمێننەوە و ماوەێیکە خواردنی کەم ئەدەن بە بەندکراوان و تێرنابن وتەنانەت لە هەندێک لە ڕۆژەکان خواردن ئەوەندە کەمە کە بەشی هەموو سالۆنەکان ناکات، هەموو بەندکراوان بەهۆی ئەوەی کە خۆیان بەخێوکەری بنەماڵەێیک بوون، ئێستا بۆ دابینکردنی خواردنی ڕۆژانەیان پارەیان نیە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم دۆخە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێ و خواردنی بەندکراوان هەتا دێت کەمتر دەبێ، پێشتر هێلکەیان ئەدا بە بەندکراوان بەڵام ئێستا هێلکەش نەماوە.
لەلاێیکی دیکەوە ئاوی حەمامەکان بەردەوام ساردە و تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دادەخرێن و بەندکراوان ئیجازەیان هەیە لەکاتژمێر یەکی نیوەڕۆ حەمام بکەن. بەڵام ئاوەکە هێندە ساردە کە ناتوانن و مەترسی توش بوون بە پەتا و ئانفلۆنزا وکۆڕۆنایان لەسەرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پزیشک و دەرمان و دەرمانخانە بوونی نیە.