ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بەناوی سەعدی ڕۆستەم زادە کوڕی ساحیب، خەڵکی هەورامان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێدەکر
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بەناوی سەعدی ڕۆستەم زادە کوڕی ساحیب، خەڵکی هەورامان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێدەکرێ و گیان دەسپێرێ.
بەپێی وتەی خەڵکی هەورامان سەعدی ڕۆستەم زادە، بێتاوان بووە، هێزەکانی ڕژیم وتویانە کە بە دوای ڕاوەدوونانی قاچاخچیەکان بوون وسەعدی بەهەڵە فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی سپاردووە.
ناوبراو دوساڵ لەمەوپێش باوکی فەوت دەکات و تەنیا خۆی و دایکی بە هەژاری دەمێننەوە، سەعدی منداڵێکی دوساڵانی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە.
هیچ پاساوێک بۆ ئەم جینایەتە نیە و خەڵکی بەشەرەفی هەورامان مافی خۆیانە ئەو هێزانە کە بە ئیزنی خامنەیی تەقە لە خەڵکی بێتاوانی کورد دەکەن، سزا بدەن و دەبێ وەڵامی ئەم جینایەتانە بدرێتەوە، دەنا نەک کۆتایی پێ ناهێنن، ڕۆژ بە ڕۆژیش بۆ کوشتنی خەڵک دەستیان ئاوەڵاتر دەبێ.