خەبات مێدیا: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 28ی خەزەڵوەر، سوپای ئیسڕاییل لە بەیاننامەیێکدا باسی لەهێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕاییل بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئێران
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 28ی خەزەڵوەر، سوپای ئیسڕاییل لە بەیاننامەیێکدا باسی لەهێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕاییل بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئێران وهێزەکانی سەر بەڕژیمی سووریە کردووە.
هەربەپێی بەیاننامەکە ئامانجی سەرەکی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕاییل بۆ سەر چەند بنکەو بارەگایێکی سەربازی، وناوەندی فەرماندەیی وهەروەها هێرش بۆسەر چەند مووشەکێکی بەرگری لەبەرزاییەکانی جۆڵان ودیمەشق بووە.
هەواڵدەری فەڕانسە لەسەر زاری ناوەندی چاودێری مافی مرۆفی سووریە لە لەندەن ڕایگەیاندووە کە لە بەردەوامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕاییل بۆسەر بنکەو بارەگاکانی سپای پاسداران لەسووریا، لانیکەم 10سەرباز کوژراون کە پێنجیان ئێرانی بوون.
بەوتەی بەرپرسانی سوپای ئیسڕاییل، فڕۆکە جەنگیەکان لەم هێرشە ئاسمانیەدا شوێنە سەربازیەکان و وێستگە فەرماندەییەکان ومووشەکەکانی زەوی بۆئاسمانیان کردووەتە ئامانج.