رۆژی شەممە 12ی پووشپەڕ خامنەیی ژمارەیەک بەناو خوێندکاری لە دەوری خۆی کۆکردبۆوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەسەر چەقبەستویی و داخرانی زیاتر لە رژێمەکەیدا تەئکیدو پێ داگری بکاتەوە. ناوبراو لە وەڵامی داوای خوێندکاراندا رێچکەی ئاخوند رۆحانی گرتە بەر و وەک ئەو ئاخوندە فێڵاویە سەبارەت بە دەسەڵاتەکان مەسەلەی بنەمای قانوون و مەنتقی هێنا پێش و گووتی: بەپێی قاوونی بنەڕەتی و مەنتیق رێبەر ناتوانێ لە بڕیاراتی سادە و بەرێوەبەری دەستێوەردان بکا و ئەگەر بەرپرسانی بەرێوەبەری تووشی هەڵە بوون دەبێ مەجلیس لە میکانیزمەکانی وەک ئیستیزاح و لابردن کەڵک وەرگرێ یان ئەوەی کە سەرۆک کۆمار رێگە لەو هەڵە بگرێ. (کاناڵی هەواڵی رژێم 12/4/1395)
ئەوەش عەجائیباتی رۆژگارە کە خامنەیی لێی نازانێ! ناوەرۆکی قسەکانی ئەوەیە کە برۆن و ئێخەی رۆحانی بگرن. هەر چەند وایش نیە کە خۆی دەستێوەردان لە هیچ کارێکدا نەکا، ئەو دەڵێ: رێبەری ئەگەر هەستی کرد کە لە هەندێ کاردا ئەگەر کاری بچوکیش بێ، نیزام لە رێچکەی خۆی لادەدا دەبێ بێتە پێش و رێگە لەو هەڵەیە بگرێ.
بەراستی ئەو مەواردەی بچوکانەی دەبێتە هۆی لادانی رژێم لە رێچکەی خۆی چیە؟ شایەد بەرتیل و رشوەی بێ حەد و حیسێبە؟! شایەدیش حکومی سێدارە و سەرکوت و شکەنجە و... بەڵام نا! ئەو شتەی خامنەیی هاندەدا بۆ هەڵوێست گرتن شتگەلێکە کە ئاسایشی نیزامەکەی دەخاتە مەترسیەوە وەکوو: هۆی تەئکیدی بەردەوامی من بۆ بەرپرسان ئەوەیە رێگە لە رێوەچوونی تووری جۆراوجۆری خوێندکاران بگیرێ، لەبەر ئەوەی رچاونەکردنی حەد و سنووری دین دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئیمان.
سەیر ئەوەیە کە خامنەیی پۆزی ئازادی و دیموکراسیش لێدەدا و وەها قسەگەلێک بەو لاوانە دەڵێ کە شاهیدی سەرکوت و گرتن و لێدانی دەسەڵاتداران لە زانکۆکان بون، دەڵێ: حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە ئیشارە بە قسەی یەکێک لە خوێندکاران سەبارەت بە کاردانەوەی نەگەتیڤی موخالفەت لەگەڵ قسەکانی رێبەر، هەموانی خاترجەم کرد کە: زۆر جار وتوومانە موخالفەت کردنی قسەی رێبەر نەتاوانە و نە دەکرێ دژایەتی لەگەڵ بکرێ.
لەبەر ئەوەی درۆزن کەم هۆشە، خامنەیش هەر زوو قسەکانی خۆی لە بیردەچێ و ئاوا دەڵێ: هەڵوێستی من سەبارەت بە فیتنەی 88 زۆر روونە و بۆ ئەو مەسەلەیە زۆر حەساسم.
ئەو شێوە زد و نەقیز قسەی کردنەی خامنەیی نیشانەی وەزعی خراپی رژێمە لەم کاتەدا. خامنەیی هەوڵ دەدا لەگەڵ لێدانی پۆزی دیموکراسی، ئەو رێگەی خۆی دەیهەوێ لە زانکۆکان پەرەپێبداو دەرخەری بوونی شەڕێکی تەواو عەیارە لە نێو باڵەکانی رژێمدا. شەڕێک کە خامنەیی بۆ خۆی بەوجۆرەی پێناسە کردوە: دەبێ یەکێک لەو دوو حاڵەتە رووبدا، یان دەبێ کۆماری ئیسلامی ئەوندە بەهێز و بەتوانا بکرێ کە بتوانێ قسە خۆی بباتە سەر و بەرامبەر غیبرەت نەکا هەڵکوتێتە سەری کە ئێمە ئەوەمان دەوێ. یان دەبێ ناوەرۆک و پێناسەی خۆی لە دەس بداو تەرمێکی بێ رۆح بێ.
راستیەکەی ئەوەیە کە وەلی فەقیهی رژێم لە دورێ یانیەکدا گیری کردوە. رێگەیەک دەسەڵات و هێزی زیاتر و رێگەیەکیش روخان. لە ئێستادا کە جامێکی ژەهری خواردوەو جامگەلێکی دیکەی بۆ دانراوە کە هەڵیان دا و خامنەیی هەوڵ دەدا کە لە بەرامبەریاندا خۆراگری بکات. ئایا هێزو توانا بۆ ئەو نیزامە لە ئارادا دەبێ؟ یان ئەوەی کە رژێمەکەی بەورەو رێگەی دووهەم دەروا کە خامنەیی بە روخانی لێکداوەتەوە!.