بنکە تەندروستیەکانی ئێران داوا لە خەڵک دەکەن خوێن ببەخشن بەهۆی نەبوونی خوێنی پێویست.
بنکە تەندروستیەکانی ئێران داوا لە خەڵک دەکەن خوێن ببەخشن بەهۆی نەبوونی خوێنی پێویست.
پسپۆرێکی خوێن و ژێر پەنجە لە ئێران، باس لەوە دەکات و دەڵێت کە پێویستە لەم ڕۆژانەدا نیگەرانی گیرۆدەبون بە کۆرنا بین، کێشەێکی گەورەتر بەرۆکی گرتوین، ئەویش نەبونی خوێنی پێویستە لە کۆگای خوێن لە شارە گەورەکانی ئێران.
هەروەها دەڵێت کە ئەمساڵ بەهۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بە پلاسما، نەخۆشەکانمان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دان.
ڕۆژی ۲٨ی خەزەڵوەر، بنکە تەندورستیەکان لە ڕێگای کورتەنامە بۆ هاووڵاتیان، بانگێشتیان کردون بۆ بەخشینی خوێنی پێویست بۆ (بانکی خوێن).