یونیسێف سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەڵێت: جیهان لە گەڵاڵەی دابینکردنی خزمەتگوزاری بێهداشتی بۆ هەمووان تا ساڵی ٢٠ ٣٠ دورە.
یونیسێف سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەڵێت: جیهان لە گەڵاڵەی دابینکردنی خزمەتگوزاری بێهداشتی بۆ هەمووان تا ساڵی ٢٠ ٣٠ دورە.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتی نوێی خۆی دەڵێ کە سەرەڕای هەموو پێشکەوتنەکان، زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان واتە ٤.٢میلیارد کەس لە سرویسهاێیک کەڵک وەرئەگرن کە پاشماوەی مرۆیی لە دەوروبەری شوێنی ژیانیان بڵاو دەبێتەوە، و ئەمە مەترسیە بۆسەر ژینگە.
بە پێی ڕاپۆرتی یونیسێف ٦٧٣ ملیۆن کەس توالێتیان نیە، و نزیک بە ٦٩٨ملیۆن خوێندکار لە خوێندنگاکان خزمەتگوزاری بێهداشتیان نیە. یونیسێف دەنوسێ، لەکاتێکدا تاساڵی ۲۰۳۰، ۱۰ساڵمان ماوە، ئەگەر جیهان بیهەوێ ئامانجی پەرەپێدانی پایای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێر ناوی بەڵگەی ٢٠ ٣٠ یۆنیسکۆ بێنێتە دی، دەبێ خێرایی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان چوار هێندە بکاتەوە و بەم خێراییەی ئێستا پێشکەوتن لەم بوارەوە تا ساڵی ٢٠ ۳۰ ئەخاێنێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە ٣١٠ هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵ واتە لە هەر دو چرکە یەک منداڵ بە هۆی نەخۆشینی سکچوون کە پێوەندی لەگەڵ نەبوونی توالێت هەیە، گیان ئەدات.