هەندێک لە میدیاکانی ڕژیمی ئێران، باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی پێهبادی موهاجر 6" کردووە، ئەم پێهبادە کە لەلایەن ڕژیم درووست کراوە، پاش لابردنی گەمارۆ
هەندێک لە میدیاکانی ڕژیمی ئێران، باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی پێهبادی موهاجر 6" کردووە، ئەم پێهبادە کە لەلایەن ڕژیم درووست کراوە، پاش لابردنی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی ڕژیمی ئێران، نێردراوە.
هەواڵدەریەکان ڕۆژی هەینی، بەشێک لە قسەکانی نیکۆلاس مادۆرۆیان پیشان دا کە تێیدا پێهبادێک نمایش دەدرێ.
پێشتر ئیوان دوکە" سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا ڕایگەیاندبوو کە مادۆرۆ دەیهەوێ موشەک لە ڕژیمی ئێران بکڕێت، بەڵام مادۆرۆ ئەم وتانەی ڕەتکردەوە و وتی کە بیرۆکەێیکی باشە.
هەروەها پێشتر نیکۆلاس مادۆرۆ، باسی لە پێکهێنانی ئەنجومەنی نیزامی زانستی و فەننی کردووە کەئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی نیزامیە بەیارمەتی وڵاتانی چین و ڕوسیە وئێران و کوبا کە مادۆرۆ بە وڵاتانی دەستە خوشک لەقەڵەمی داون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئالیوت ئامراز، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ دۆخی ڕژیمی ئێران، لەوتووێژ لەگەڵ فاکس نیوز هۆشیاری داوە کە ئەگەر بیهەوێ موشەک بە ڤێنزۆئێللا بفرۆشێ، ئامریکا ئەم موشەکانە لە ناودەبات.