پێشەکی: رۆژنامەی کەیهان، کارکردی خراپی بانکەکانی خستۆتە پێش چاو وە پلاری تێگرتوون و نووسیویەتی: بە پێی یاسای تەجارەت بە وەرشکستە حیساب ناکرێن بەڵام بۆ هەڵماڵینی ئەوانەی پەردەپۆش کراون ئیشارە بە توانای سەرمایەی بانکەکانی ئێران دەکا و بە مایەی شەرمیان دەزانێ.
وتەبێژی چاپەمەنی وەلی فەقیە (کەیهان)! هەروەها ئشارە بە قەرزە حکومەتی و غەیرە حکومەتیەکانی بانکەکان دەکاو دەڵێ: کە زیاتر لە 60 لەسەدی ئەو قەرزانە دانەوەیان گومانی لە سەرەو لەو بارەوە باندی ئاخوندی رۆحانی بێ بەش ناکا، کە لەگەڵ وەزعی خراپی بانکەکان بەرپرسان موچەی دەیان ملوێنی لە گیرفان دەخەن.
رۆژنامەی حکومەتی کەیهان دەنووسێ: لە کاتێکدا موچە و پاداشی دەیان ملوێنی هەندێ لە بەرێوەبەرانی بانکەکان بۆتە هۆی نارەزایەتی رای گشتی، راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس وەزعی خراپی بانکەکان نیشان دەدا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس، راپۆرتێکی لە ژێر ناوی " خەسارناسی سیستەمی بانکی، راگرتن و وەرشکستەیی لە نیزامی بانکی ئێران" ئامادە کرد بوو.
ئەو راپۆرتە لە 11ی جۆزەردانی 1395 بڵاوکرایەوەو تیایدا هاتووە: ئەگەر چی بەپێی یاسای تەجارەت بانکەکانی ئێران بە بە وەرشکستە حیساب ناکرێن بەڵام زۆربەیان بە پێی بنەماکانی دارایی بە لاواز و بێهێز حیساب دەکرێن.
بەپێی بڕیارنامەیەکی ساڵی 1382ی بانکی ناوەندی رژێم، بەلانی کەمەوە بنەمای سەرمایە لە بانکەکاندا دەبێ 8 لەسەد بێ، ئەوە لە حاڵێکدایە ئەو رێژەیە لە وەڵاتانی پێشکەوتوو 12 لەسەدە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس، رێژەی سەرمایە لە بانکەکانی ئێران 8/21 لەسەدە کە تەنیا 21 دەیەم لە لانیکەمی 8 لەسەدەکە زیاترە. ئەوە لە کاتێکدایە کە وەلی اللە سەیف، سەرۆکی بانکی ناوەندی لە رەشەمەی 1394دا گوتی: بەشێوەی مامناوەند بنەمای توانای سەرمایە لە بانکەکاندا 4/5 لەسەدە.
ئەو راپۆرتە هەروەها بەشێوەیەکی سەرەپێی ی ئیشارەی بە رێژەی توانای سەرمایەی بانکەگەورەکان کردوە، کە بانکی میللەت 4/7 لەسەد و بانکی سپە 1/7 لەسەد و بانکی مەسکەن 4 لەسەد و پۆست بانکیش 3/6 لەسەدی دیاری کردوە.
لە نێوان حەوت بانکی گەورەو دیاری وەڵاتیش سەبارەت بە رێژەی دارایی، تەنیا دوو بانکی مللی و صادرات توانیویانە بە رێژەی 11/1 لەسەد و 10/2 لەسەد بگەن.
لەو راپۆرتەدا بە وردی تیشک خراوەتە سەر هۆکانی دروست بوونی ئەو وەزعەی بانکەکان بەڵام پێمان وایە وتنی سێ هۆ بەس بێ بۆ ئەوەی بزانین چۆنە وەزعی بانکەکان بە پلەی سوور نزیک بوونەوە.
لە خەرمانانی 1394دا بەشی دەوڵەتی 110 هەزار ملیارد تمەن و بەشی غەیرە دەوڵەتی 660 هەزار ملیارد تمەن قەرزداری بانکەکان بوون.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی وتەی جێگری چاودێری بانکی ناوەندی لە رێبەندانی 1394، دانەوەی گوماناوی قەرزەکان بە 64 لەسەد بووە.
بەو پێیە لە حاڵێکدا فیشی موچەکان نیشان دەدا وەزعی بانکەکان لە خراپ ناچێ، راپۆرتی ناوەندی لێکۆ٠لێنەوەی مەجلیس دەڵێ وەزعی بانکەکان بەوە گەیشتووە کە زەنگی مەترسی لێبدا. (کەیهان، 8/4/1395)