بە پێی هەواڵی هەواڵدەریەکانی ڕژیمی ئێران، نرخی مریشک لەماوەی ڕۆژانی ڕابردو دا حەوت هەزار تمەن بەرز بۆتەوە و ولەهەندێ شوێنی تاران، نرخی یەک مریشک گە
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریەکانی ڕژیمی ئێران، نرخی مریشک لەماوەی ڕۆژانی
ڕابردو دا حەوت هەزار تمەن بەرز بۆتەوە و ولەهەندێ شوێنی تاران، نرخی یەک مریشک گەیشتۆتە 35هەزار وپێنج سەد، بەڵام کڕیارێکی بۆ پەیدانابێ. بەڕێوەبەری فرۆشگاێیکی مریشک بەهەواڵدەری فارسی وتووە، نرخی مریشک، ڕۆژی ڕابردوو 33 هەزارتمەن بوە و ئەمڕۆ گەیشتۆتە 35هەزار تمەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەێیک لەمەوپێش نرخی دیاریکراوی مریشک، 20هەزار و 400تمەن، دیاری کراوە. بەڵام خاوەن دەواجینەکان دەڵێن: ئەم نرخە بە پێی ئەو تێچووەی بۆ خۆراکی مریشکەکانی دەکەن، بەقازانجیان نیە. ئەوان دەڵێن: دەوڵەت سی لەسەدی خۆراکی مریشکەکانیان دابین دەکات، و70لەسەدی لە بازاڕی ئازاد دەیکڕن و ئەگەر دەوڵەت خەسارەتیان بداتەوە، ئەوان مریشک بەنرخی دیاریکراوی دەوڵەت ڕەوانەی بازاڕدەکەن. چالاکێکی بواری ، بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەهەواڵدەری فارسی وتی: دەوڵەت یارمەتی خۆراکی خاوەن دەواجینەکان ئەدات، بەڵام بەدەستیان ناگات، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵی و ئەم یارمەتیە بەناوی ئەو کەسانەیە کە مەڕوماڵات بەخێودەکەن، بەڵام دەگاتە دەستی دەڵاڵەکان.