وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا، لەبارەی بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران، ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوونیان کرد! ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان
وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا، لەبارەی بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران، ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوونیان کرد! ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان وتی: ئەم وتووێژانە بەهۆی پێشێلکاریەکانی ڕژیم بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتی ناوکەیی بووە، و وەزیرانی دەرەوەی ئەم سێ وڵاتە بەجددی داوایان لە ڕژیمی ئێران کردووە کە دەست لە پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنی بەرجام هەڵگرێ. پاش هاتنە دەرەوەی ئامریکا لەبەرجام و دەسپێکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران، ئەو ڕژیمە لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی کەم کردۆتەوە.
لەماوەی دو حەوتووی ڕابردودا، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەڕاپۆرتێکی نهێنیدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران بە پاڵاوتەکردنی ئۆرانیۆم بە دەر لە ڕاددەی ڕێگەپێدراو لە ڕێکەوتنی بەرجام ، ڕێژەی ئۆرانیۆمی زۆرتر کردۆتەوە.