ڕۆژی هەینی 27ی نوامبر، ئەسەدوڵای ئەسەدی دیپلۆمات ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی کە ساڵیانێکە هەوڵی نفوزکردنە نێو موخالیفانی ڕژیمیەتی، لەلایەن دادگای جینای
ڕۆژی هەینی 27ی نوامبر، ئەسەدوڵای ئەسەدی دیپلۆمات ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی کە ساڵیانێکە هەوڵی نفوزکردنە نێو موخالیفانی ڕژیمیەتی، لەلایەن دادگای جینایی ئانتروپ لە بێلژیک، دادگایی دەکرێت. بەپێی زانیاری بەدەست هاتوو، دادگای جینایی بلژیک، ئەسەدوڵا ئەسەدی و ئەمیر سەعدونی ونەسیمە نەعامی و مێهرداد عارفانی، بەهەنگاونان بۆ کردەوەی ترۆریستی و پلانگێری لە دژی سازمانی موجاهیدین و موخالیفانی ڕژیم تاوانبار کردووە. ئەسەدوڵا ئەسەدی، دوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس لە ساڵی ٢٠ ٠ ٤ بۆ ٢٠ ٠ ٨ بۆتە کونسوڵی سێیەم لە عێراق و ئەرکی جاسوسی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هێزەکانی هاوپەیمانان و کەسایەتیە سیاسیەکانی دژبەری ئێرانی بووە. لە ساڵی ٢٠ ١٤ بۆتە کونسوڵ و ڕاوێژکاری دەزگای زانیاری ڕژیم لە ویەن و ئەرکی چاودێری و هاوئاهەنگی لەگەڵ مۆرەو شانە ترۆریستیەکانی ڕژیمی لە سەرتاسەری ئوروپا لە ئەستۆ بووە. کارو ئەرکەکانی بۆ چاودێری کردنی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران لە ویەن درێژە پێداوە و لە ساڵی ٢٠ ١٨ بەچڕی هەوڵی تیرۆرکردنی خانم مریەمی ڕەجەوی سەرۆک کۆماری شۆڕای میللی موقاومەتی ئێرانی داوە.