ڕۆژێک پاش هێرشی موشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە شاری جەدە، هێزکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، باسیان لە پوچەڵکردنەوەی مینی ئا
ڕۆژێک پاش هێرشی موشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە شاری جەدە، هێزکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، باسیان لە پوچەڵکردنەوەی مینی ئاوی لە باشووری دەریای سوور، کرد. لە ڕاگەێیندراوی هاوپەیمانیەتی هاتوە، پێنج مینی دەریایی یان پوچەڵکراوە کە لەلایەن حوسیەکانی یەمەن چێندراوە. بە وتەی فەرماندەی ئەم هاوپەیمانیە ئەم مینانە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە درووست کراوە و لە جۆری مینی(صدفی) یە. مینی صدف لەو مینە دەریاییانەیە کە ساڵی ڕابردو یەکێک لە نوێیترین جۆرەکانی پیشاندرا. بە پێ ڕاپۆرتەکان تائێستا١٦٣ لەم جۆرە مینە لە دەریای سوور پوچەڵ کراوەتەوە. هوشداری دراوە کە کردەوەکانی چەکدارانی حوسی بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران، ئاسایشی دەریای سوور دەخاتە مەترسیەوە.