راگەێینە عەرەبیەکان لە زمان رۆژنامەی کوەیتی "الجریدە" نوسیان: بەرپرسێکی داعش بەناوی "عەلی عومەر" ناوسراو بە "ئەبوتوراب" کە لە کوەیت دەستبەسەرە، سەبارەت بە پێوەندی رژێمی ئێران و رژێمی سوریە و داعش زانیاری داوەو گوتوویەتی: بۆخۆم لە کۆبوونەوەکانی نێوان داعش و نوێنەری رژێمی دەمیشق و هێزە تایبەتەکانی رژێمی ئێران بەشدار بووم. ناوبراو سەربارەت بە پێکهاتەی هێزەکانی داعش دەڵێ: زۆربەی فەرماندەکانی داعش لە سوریە عێراقین و هێزەکانیان خەڵکی تونس، مەغریب و ئەلجەزایرن. ناوبراو بەهۆی پسپۆری لەسەر نەوت و گاز و شارەزایی لە سەر زمانی ئینگلیسی، بەرپرسی نەوتی داعش بووە.
ئەو رۆژنامە کوەیتیە لە راپۆرتەکەیدا هەروەها لە زمان بەرپرسانی هەواڵگری ئەو ئەندامەی داعش بە "نێچیرێکی بەنرخ" ناودەباو ئەو تاوانبارە زانیاری وردی لە سەر فەرماندە مەیدانیەکان و شێوەی کار و پێوەندی ئەو فەرماندانە بە رێکخراوە جاسوسیەکان داوە بەدەستەوە. ئەو بەرپرسە ئەمنیەتیە ئەبوتورابی بە "گەنجی ئیتلاعاتی" شوبهاندووە. ئەو ترۆریستە کە لەگەڵ دایکی "حصە محەممەد" دا گیراوە، زانیاریەکانی هەموو فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تووشی سەرسوورمان کردوە.
وەزارەتی ناوخۆی کوەیت رۆژی دووشەممە 14ی پووشپەڕ رایگەیاند، عەلی عومەر لەدایکبوونی 1988 یان گرتووە و گێڕاویانەتەوە بۆ کوەیت. لەگەڵ ناوبراودا دایکیشی حصە محەمەد لە دایکبووی 1964 دەستبەسەر کراوە.
لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆی کوەیتدا هاتووە کە تاونبار لەگەڵ دایکیدا ئەندامی داعش بووە و چوونە ناو داعشی ناوبراویش بە هاندانی دایکی بووە. حصە محەمەد پێشتریش کورە بچوکەکەی بەناوی عەبدوڵا لەدایکبووی 1991 لە ناو داعشدا بووە و لە شەڕێکدا لە عێراق کوژراوە. لە دوای کوژرانی براکەی، عەلی عومەر دەست لە خوێندن لە بریتانیا هەڵدەگرێ کە بۆ موهەندیسی نەوت دەیخوێند و لەگەڵ دایکی لە رەقە دەچنە ناو داعشەوە. لەوێ بەرپرسایەتی نوێژەن کردنەوەی چاڵەکانی نەوت وگازی پێدەسپێردرێ و دایکیشی دەست دەکا بە راهێنانی ژن و منداڵی ترۆریستەکان.