مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 7ی سەرماوەز، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەهەموو ڕێگا و ئامرازێک بۆ بەرگر
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 7ی سەرماوەز، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەهەموو ڕێگا و ئامرازێک بۆ بەرگریکردن لە پێشکەوتنی بەرنامەی موشەکی ڕژیمی ئێران، کەڵک وەردەگرێ.
ناوبراو، لە ڕاگەیاندراوێک دا ئاماژەی بە گەمارۆی نوێ لەدژی چوارکۆمپانیای وڵاتی ڕوسیە وچین کرد کە پەیوەندیان لەگەڵ بەرنامەی موشەکی ڕژیمی ئێران هەیە.
مایک پەمپێئۆ لە ڕاگەیاندراوەکەی دا، ئەو چوار کۆمپانیایەی تاوانبارکردووە کە ئامرازی هەستیار و تێکنۆلۆژی بۆ بەرنامەی موشەکی ڕژیم دەگوازنەوە.
هەربۆیەش بەماوەی دوو ساڵ هەناردە کردنیان بۆ ئامریکا، سنووردار دەکرێتەوە.
ئەم گەمارۆیانە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ۹۹، لەدژی کۆمپانیای چینی، چندوبست متڕیاڵ" و زیبۆیلیم ترید" و هەروەها کۆمپانیای ڕووسی، نیلکۆ گرووپ" و جۆینت ئێستاک کۆمپانیا" جێبەجێ کراوە.
مایک پەمپێئۆ، لە درێژەدا پێداگری کردەوە کە ئەو چوار کۆمپانیایە، بەتاوانی پشتیوانی لەبەرنامەی موشەکی ڕژیمی ئێران، کە نیگەرانێیکی گەورەیە بۆ پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژی، گەمارۆ خراوەتە سەریان.
ئابرامز، نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئامریکا لە دۆخی ڕژیمی ئێران، باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ گەمارۆکان لەدژی ڕژیمی ئێران تاحەوتووی کۆتایی سەرۆک کۆماری، زۆرتر کاتەوە و داوای لە جۆبایدن کرد تا لەم ئامرازانە لە دژی ڕژیمی ئاخوندی کەڵک وەربگرێ.