پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

قسەێک لەسەر داواکاری لێکۆڵەر لە موحاکمەی ئەسەدی وسێ تیرۆریستی هاودەستی!

قسەێک لەسەر داواکاری لێکۆڵەر لە موحاکمەی ئەسەدی وسێ تیرۆریستی هاودەستی!

دادوەری وڵاتی بلژیک، بۆ دیپلۆماتی تیرۆریست ئەسەدی، ۲۰ساڵ زیندان و دو تیرۆریستی دیکە بەناوی ئەمیر سەعدوونی، و هاوسەرەکەی نەسیمە نەعامی، ۱٨ساڵ و تیرۆ

 دادوەری وڵاتی بلژیک، بۆ دیپلۆماتی تیرۆریست ئەسەدی، ۲۰ساڵ زیندان و دو تیرۆریستی دیکە بەناوی ئەمیر سەعدوونی، و هاوسەرەکەی نەسیمە نەعامی، ۱٨ساڵ و تیرۆریست مێهرداد عارفانی، ۱٥ساڵ زیندانی داواکردووە و هەروەها ناسنامەی بلژیکی هەموویان هەڵوەشێتەوە. 
ئەم کەسانە ویستویانە کردەوەێیکی گەورەی تیرۆریستی لە گردبوونەوەی ساڵانەی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران، لەژێر ناو و ناسنامەی بلژیک ئەنجام بدەن و ببنە هۆی ڕوودانی کارەساتێکی گەورە. 
بەپێی داوای دادوەری بلژیکی، هەموو دارایی ئەم کەسانە کە لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی ڕژیمی ئێران دابین کراوە، ڕادەگیرێ. 
سەرەکیترین ئامانجی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیە مریەم ڕەجەوی، ڕێبەری ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵق و بەڕێوەبەری شۆرای میللی موقاومەتی ئێران، بووە و دادوەری ئەم دادگایە هەموو بەڵگە و وردەکارییەکانی ئەم کارەساتەی لەبەردەست بوە و بەپێی ئەو بەڵگانە، تیرۆریست ئەسەدی" بەرپرس وفەرماندەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بووە، و بەپێی ئەوەی کە ئامانجیان کوشتنی بەکۆمەڵ وهێرشی تیرۆریستی بووە، هیچ یاساێیکی نێونەتەوەیی ناتوانێ پارێزگاریان لێبکات و وڵاتی بلژیک مافی ئەوەی هەیە دادگایی و سزایان بەسەردا بسەپێنێت. 
شایانی ئاماژەیە ئەوەی کە ڕژیمی ئێران ڕێگەی بە ئەسەدی نەداوە تا لە کۆبونەوەکە بەشداربێ، هەروەها بەپێی ئەوەی کە ئەسەدی" لەگەڵ ئیتڵاعاتی ڕژیمی ئێران هاوکاری کردووە، دەرخەری ئەوەیە ئەم کردەوەیە، کارێکی تاکە کەسی نیە، بەڵکوو هەموو دەسەڵات لەم کردەوە تیرۆریستیەدا بەشدارن.
دادوەر باسی لە چۆنیەتی ئەم تەقینەوە و هاوکاری ئەم کەسانە لەگەڵ ئیتڵاعاتی ڕژیم کردووە و وتی: ئەم تەقینەوە دەیتوانی لەسەر ژیانی دەیان هەزارکەس کاریگەری هەبێ. 
هاوکات لەگەڵ ئەم دادگاییە، مریەم ڕەجەوی ڕۆژی هەینی ۲·نوامبر، پێداگری کردەوە کە تەقینەوەی گردبونەوەی ساڵانەی موقاومەتی میللی ئێران، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ڕژیم و بە بەڕێوەبەرایەتی حەسەن ڕۆحانی و بە ڕێکەوتن لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم جێبەجێ کراوە. 
بەپێی وتەی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕژیم، داوای لەتاوانبار کردووە تا لەم دادگاییە بەشدار نەبێ. 
ئەم دادگایە بەپێی داواکاری دادوەر دەسیپێکردووە و لەم داواکاریەدا هاتووە کە ڕژیمی ئێران، لە شاری ڕۆم، برلین و وڵاتی ئالبانی و هولەند و بلژیک، پیلانی بۆ کردەوەی تیرۆریستی داڕشتووە.


3 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قسەێک لەسەر داواکاری لێکۆڵەر لە موحاکمەی ئەسەدی وسێ تیرۆریستی هاودەستی!

قسەێک لەسەر داواکاری لێکۆڵەر لە موحاکمەی ئەسەدی وسێ تیرۆریستی هاودەستی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران