جرد کۆشنەر، ڕاوێژکاری یەکەمی کۆشکی سپی، لەگەڵ گروپێک بۆ وتووێژ لەبارەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاش کوشتنی موحسین فەخریزادە، بۆ عەرەب
جرد کۆشنەر، ڕاوێژکاری یەکەمی کۆشکی سپی، لەگەڵ گروپێک بۆ وتووێژ لەبارەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاش کوشتنی موحسین فەخریزادە، بۆ عەرەبستانی سعودی و قەتەر، سەفەریان کردووە.
ئەگەری هەیە ئەم سەفەرە بۆ ڕازیکردنی پاشای سعودیە تا وەکوو ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی، بەحرەین و سوودان پێش هاتنە سەرکاری جۆبایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا، پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسراییل ئاسایی بکاتەوە.
کۆشکی سپی پێی وایە ئەگەر عەرەبستانی سعودی بە ڕێکەوتنی ئابراهام " پەیوەست بێ، باقی وڵاتانی دیکە دەکەونە شوێنی ئەم ڕەوتە و پەیوست بەم ڕێکەوتنە دەبن.
ئەم سەفەرە پاش کوژرانی موحسین فەخریزادە جێگری وەزیری بەرگری و فەرماندەی سپای تیرۆریستی پاسداران، جێبەجێ دەکرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، سەفەری نەتانیاهۆ بۆ عەرەبستان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بن سەلمان" دەبێ وەک هێماێیک لە گۆڕانی ڕێکارەکانی ئەم دوو وڵاتە لەبەرانبەر دەستێوەردانی ڕژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چاوی لێبکرێ.